لووکا پاچۆلی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پاچۆلی

فرا لووکا بارتۆلۆمێو دی پاچۆلی (Fra Luca Bartolomeo de Pacioli؛ ١٤٤٦ یا ١٤٤٧ ھەتا ١٥١٧) بیرکار و ڕاھیبی فرانسیسکەنی خەڵکی ئیتالیا، ھاوکار و یاریدەری لێوناردۆ دا ڤینچی، و بناغەدانەری ئەو گۆڕەپانەی ئێستا پێدەوترێ ژمێریاری بووە. بەم بۆنەوە ھەندێجار بە "باوکی ژمێریاری" ناوی دەبەن. ئەو چەندین پەرتووکی لەبارەی بیرکارییەوە نووسیوە.