لوسیا کویستا
لوسیا کویستا | |
---|---|
بە ئیسپانی: María Luisa Cuesta Vila | |
![]() | |
لەدایکبوون | ٢٦ی ئایاری ١٩٢٠ بەشی سۆریانۆ، ئوروگوای |
مردن | ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ Montevideo، ئوروگوای | (٩٨ ساڵ ژیاوە)
خوشک و برا | Gerardo Cuesta |
منداڵ | Nebio Ariel Melo Cuesta |
زمانەکانی ئاخاوتن | ئیسپانی |
Place of detention | Infantry Battalion No. 5. |
پیشە | بەرگریکەری مافی مرۆڤ |
لوسیا کویستا (لەدایکبووی ٢٦ی ئایاری ١٩٢٠ - مردووی ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ لە مۆنتیڤیدیۆ) چالاکوانی ئۆرگوایی بوو لەبواری مافەکانی مۆڤ چالاکبوو. لوسیا ژیانی خۆی تەرخانکرد بۆ گەڕان بەدوای دیلە ونبووەکان لەماوەی حوکمڕانی دیکتاتۆرییەتی ئورگوای. کوڕی لوسیا یەکێکبوو لەونبووەکان لەژێردەستی ھێزە چەکدارەکان و تا ئەمڕۆش ونە.
ژیان[دەستکاری]
لوسیا لە سۆریانۆ لەدایکبوو، لەوێ خەریکی وێننەکێشان بوو تاکوو حوزەیرانی ١٩٧٣، کاتێک لەماوەی ٢٨ی حوزەیرانی ١٩٧٣ تاکوو ٣١ی کانوونی دووەمی ١٩٧٣ زیندانی کرا لەلایەن پۆلێک سەربازەوە.[١] کوڕەکەی نیبیۆ کویستا، لەنیشتمانەکەی دوورخرایەوە بۆ ئەرژەنتین لەگەڵ ژن و کچەکەی. لە ساڵی ١٩٧٦، نیبیۆ دەڕفێندرێت و وندەکرێت. بەمەش لوسیا دەستدەکات بەگەڕانکردن بەدوای کوڕەکەی.[٢][٣]
لە ساڵی ١٩٨٥، پۆلێک لە خێزانی ئۆرگواییەکان بەیەکتری شادبوونەوە دوای ماوەیەکی زۆر لەونکردنی یەکتری.[٢][٤]
لە ٣٠ی ئابی ٢٠١٣، زانکۆی کۆماری لە ئۆرگوای خەڵاتی دۆکتۆری شانازی بە لوسیا بەخشی لەبەرامبەر ئەو چالاکییانەی بۆ بەرگریکردن لەمافەکانی مرۆڤ ئەنجامیدا[٥][٦][٢]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "Falleció Luisa Cuesta, activista por los Derechos Humanos. Tenía 98 años". Montevideo Portal (بە زمانی ئیسپانی). لە ڕێکەوتی 2020-03-10 ھێنراوە.
- ^ ی ا ب "¿Quién es Luisa Cuesta?". www.portaltnu.com.uy (بە زمانی ئیسپانی). لە ڕێکەوتی 2020-03-10 ھێنراوە.
- ^ ElPais. "Falleció Luisa Cuesta, referente de los derechos humanos en Uruguay". Diario EL PAIS Uruguay (بە زمانی spanish). لە ڕێکەوتی 2020-03-10 ھێنراوە.
- ^ "Falleció Luisa Cuesta – Facultad de Ciencias Sociales" (بە زمانی ئیسپانی). لە ڕێکەوتی 2020-03-10 ھێنراوە.
- ^ "Doctorado Honoris Causa para Luisa Cuesta por su aporte a la formación de valores | Portal Universidad de la República".
- ^ لەبارەی خەڵاتکردنی لوسیا کویستا