لا سکالا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دیوای ناوەوەی لا سکالا

لا سکالا یەکێکە لە بەناوبانگترین ماڵی ئۆپێرا و میوزیک ، لا سکالا لە ڕۆژی ٣ی ئابی ١٧٧٨ لەشاری میلان لە ئیتالیا کرایەوە ئەمەش لەدوای ئەوە ھات کە لەسەرەتاکانی سەدەی حەڤدەھەم ئەو میوزیکە لەناو ئیتالیا بووە باو. بەر لەوەی لا سکالا بنیادبنرێت ئەوە ئەو شوێنە شوێنێکی شانۆگەری بوو بەناوی (Teatro Ducale) بەڵام شانۆگەرییەکە لەساڵی ١٧٧٦ سووتا. لەساڵی ١٩٠٧ لا سکالا نۆژەنکرایەوە و ژمارەی کورسیی ئامادەبووان گەیشتە ٢٨٠٠ کورسی بەڵام بەشێوەی ئێستا نا چونکە لەماوەی شەڕی جیھانیی دووەم لەساڵی ١٩٤٣ بەھۆی بۆمبەوە زیانێکی گەورەی تووشبوو.چەندین ھوونەرمەندی بەناوبانگ و ئۆپێرابێژ لە لا سکالا بوون لەوانە جوزێپێ ڤێردی.لەماوەی ٢٠٠٢ بۆ ٢٠٠٤ بۆجارێکی دی لا سکالا نوێکرایەوە. لە ئێستاشدا چالاکیی لە لا سکالا ھەر بەردەوامە و ھێشتا ئۆپێرا و سەمای بالێی تێدادەکرێت.

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]