لایک ناستیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئانستاژیا ناسراو بە ( ڵایک ناستیا) یوتوبەری ڕووسی

ئەنستاژیا سێرگیڤنا ڕادزینسکایا (بە ئینگلیزی : Anastasia Sergeyevna Radzinskaya ) لە دایکبووی  ٢٠١٤، لە سۆشیاڵ میدیایە  (بە ڵایک ناستیا) ناسراوە، یوتیوبەرێکی ڕووسی-ئەمریکییە.

ناوەڕۆک[دەستکاری]

کارەکانی ئەناستاژیا لە   گۆرانی منداڵان، کات بەسەربردنی پەروەردەی، کردنەوەی بۆکسەکان، ڤلۆگکردن و ڕۆڵگێڕان لەخۆدەگرێت. کەناڵەکانی بە زمانی ئەڵمانی، عەرەبی، بەنگلادشی، فەرەنسی، پورتوگالی، هیندی، ئیسپانی، کۆری، ڤێتنامی و ئەندەنوسیا دۆبلاژ دەکرێن.[١]

مێژوو[دەستکاری]

ئەناستاژیا لە شاری کراسنۆدار کرای باشووری ڕووسیا لەدایک بووە. بە هەڵە تووشی ئیفلیجی مێشک بووە؛ پزیشکەکانی ترسیان لەوەهەبوو کە هەرگیز نەتوانێت قسە بکات.پێش دەستپێکردنی کەناڵەکەیان، ئانا دایکی ئەناستاژیا خاوەنی ساڵۆنێکی بووک بوو لە شاری کراسنۆدار لەکاتێکدا سێرگی باوکیخاوەنی کۆمپانیایەکی بچووکی بیناسازی بوو.[٢] [٣]لە ساڵی ٢٠١٥ دایک و باوکی ئەناستاژیا کۆمپانیاکانیان فرۆشت و لە مانگی یەکی ساڵی٢٠١٦ کەناڵی یوتیوبی خۆیان دروست کرد کە  بە خێرایی هەواداریان گەشەی  کرد و زۆر بوو. خێزانەکە لە ساڵی ٢٠١٨دا گواستراونەتەوەبۆ شاری میامی لە ویلایەتی فلۆریدا.دایک و باوکی ئەناستاژیا گرێبەستیان لەگەڵ تۆڕی فرە کەناڵی یولا و کۆمپانیای سۆشیال میدیاجێلیسماک واژۆ کرد.[٤] [٥]بەگوێرەی ماڵپەڕی فۆربس، ئەناستاژیا "یەکێک بووە لە خێراترین دروستکەرەکانی جیهان، بەهۆی ڤیدیۆکانەوە بەحەوت زمان" لە ساڵی ٢٠١٩، بووە سێیەم یوتیوبەری زۆرترین مووچە لە جیهاندا، کە داهاتی ساڵانەی ١٨ ملیۆن دۆلارە[٦].

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Like Nastya", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2023-12-12, retrieved 2023-12-16
  2. ^ "Like Nastya", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2023-12-12, retrieved 2023-12-16
  3. ^ "Like Nastya", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2023-12-12, retrieved 2023-12-16
  4. ^ "Like Nastya", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2023-12-12, retrieved 2023-12-16
  5. ^ "Like Nastya", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2023-12-12, retrieved 2023-12-16
  6. ^ "Like Nastya", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2023-12-12, retrieved 2023-12-16