بۆ ناوەڕۆک بازبدە

لاکشمی ئاگاروال

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لاکشمی ئاگاروال

لاکشمی لە واشینتۆن لەکاتی بردنەوەی خەڵاتێک
لەدایکبوون (١٩٩٠-٠٦-٠١) ١ی حوزەیرانی ١٩٩٠ (تەمەن ٣٥ ساڵ)
ڕێکخراوی لاکشمی
ناسراوە بەکەمپەینی فرۆشتنی ئەسید بووەستێنن
مناڵ(ەکان)١ (کچێک بەناوی پیھو)

لاکشمی ئاگاروال (لەدایکبووی ١ی حوزەیرانی ١٩٩٠ لە نیودلھی) کچە ڕزگاربوویەکی ھێرشی ئەسید، چالاکوان و پشتگیریکاری مافەکانی قوربانییانی ھێرشی ئەسیدە، ھەروەھا پێشکەشکاری تەلەفزیۆنییە.[١]

لاکشمی ئەوکاتەی تەمەنی ١٦ ساڵانبوو تووشی ھێرشی ئەسید بوویەوە،[٢] ئەمەش دوای ڕەتکردنەوەی پەیوەندی خۆشەویستی سەرەتایی بۆ نەعیم خان.[١][٣][٤] چیڕۆکی لاکشمی لەنێو قوربانییان، بەشێوەی زنجیرە ھێرشی ئەسید لە ھیندوستان تایمز بڵاوکراوەتەوە. لەوکاتەی لاکشمی بوو بە قوربانییەکی ئەسید. ئەوا دەستیکرد بە درووستکردنی پشتگیری و کەمپەین بۆ قوربانییەکان؛ یەکێک لە سکاڵاکانی وای لە دادگای باڵای ھیندستان کرد کە فرۆشتنی ئەسید سنووردار بکرێت لەناو تەواوی ھیندستان بەگشت ویلایەتەکانییەوە.[١] لاکشمی پێشتر کاری لەگەڵ ڕێکخراوی ناحوکمی چناڤ کردووە بۆ یارمەتیدانی قوربانییانی ئەسید لە ھیندستان.[٥]

لە ساڵی ٢٠١٩، لاکشمی خەڵاتی ھێزی ژنانی نێودەوڵەتی بردەوە کە لەلایەن وەزارەتی پەرەپێدانی کەرتی ژنان و منداڵانی ھیندستان، وەزارەتی ئاوی ھیندستان، و ڕێکخراوی یوونیسێف پێی بەخشرا بۆ ئەو کەمپەینەی ئەنجامی دابوو لەژێرناوی فرۆشتنی ئەسید بووەستێنن.[٦] لە ساڵی ٢٠١٤، بەدەستی میشێل ئۆباما خەڵاتی ئازیەتی ژنانی نێودەوڵەتی بەدەستھێنا.[١]

لە ساڵی ٢٠٢٠، فیلمێکی بۆلیوود بەناوی پرژە (Chhapaak) لەسەر ژیانی لاکشمی نمایشکرا کە دیپیکا پادوکۆن ڕۆڵی ئەوی تێدا گێڕا.[٧]

لاکشمی لە نیودلھی لەخێزانێکی ھەژار لەدایکبوو.[٤] لاکشمی لەلایەن کەسێکی نزیکییەوە بەناوی نەعیم خان،[٨][٩] کە تەمەنی نزیکەی ٣٠ ساڵانبوو کاتێک پەیامی دڵداری بۆدەچوو، بەڵام بەھۆی ڕەتکردنەوەی لەلایەن لاکشمییەوە ئەوا ناوبراو ماددەی ئەسید دەپرژێنێتە لاکشمی.[٤][١٠]

لاکشمی ئاگاروال لەکاتی بەدەستھێنانی خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی لەلایەن میشێل ئۆباما.

لاکشمی لەپەیوەندیدا بووە لەگەڵ چالاکوانی کۆمەڵایەتی ئەلۆک دیکشیت. لە ساڵی ٢٠١٥ لەیەکتری جیابوونەوە.[١١] ئەوکاتەی لاکشمی و ئەلۆک بەیەکەوەبوو بڕیاریاندا ھاوسەرگیری نەکەن و بەڵکوو پەیوەندییەکەیان تەنیا وەک ھاوبەشیکردنی ماڵ بێت، لەمبارەیەوە ئەلۆک وتوویەتی «ئێمە بڕیارماندا بەیەکەوە بژین تاکوو مردن. بەڵام ئێمە ئالینگاری کۆمەڵگامان کرد بە ھاوسەرگیری نەکردن. نامانەوێت خەڵک بێنە ئاھەنگی ھاوسەرگیرییەکەمان و توانج لەسەر شێوەی بووک بدەن. شێوەی بووک لێرە بۆ خەڵکی گرنگە. بۆیە بڕیارماندا ھاوسەرگیری نەکەین».[١٢] خێزانی ھەردوولا بەپەیوەندییەکەیان ڕازیبوون و ھەروەھا ڕازیبوون بەبڕیاری ئەنجامنەدای ڕێوەڕەسمی ھاوسەرگیری.[١٣]

مانگرتن و کەمپەین

[دەستکاری]

ئاگاروال و قورباییانی دیکەی ئەسید، دەستیانکرد بەمانگرتن لە خواردن لەپێناو چارەسەرکردنی بەپەلەی قوربانییانی ئەسید. لاکشمی شیعرێکی بۆ دەربڕینی ھەست و سۆزی نووسی. لاکشمی ئەوکاتەی لە ئەمریکا بوو، لەلایەن میشێل ئۆباما، خانمی یەکەمی ئەمریکا ڕێزی لێگیرا لەبەرامبەر ھەوڵ و کەمپەینەکای لەدژی تووندووتیژی ئەسید و خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[٣][١٤]

ناوبانگ

[دەستکاری]

فیلمی پڕژە (Chhapaak) لەبارەی ژیانی ئاگاروال لە ڕۆژی ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ نمایشکرا، لەفیلمەکە دیپیکا پادوکۆن ڕۆڵی لاکشمی گێرا.[١٥][١٦] لاکشمی نوێنەری بازرگانی کۆمپانیای ڤیڤا و و دیڤایە.[١٧]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. 1 2 3 4 «Bios of 2014 Award Winners». state.gov. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی ئازاری ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  2. Suri، Megha. «Hate, obsession trapped acid attack victim | Delhi News - Times of India». The Times of India (بە ئینگلیزی).
  3. 1 2 «Acid attack survivor now TV anchor». The Times of India.
  4. 1 2 3 «Don't stare at me, I am human too: acid attack survivor Laxmi». hindustantimes.com/. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  5. Sharma، Vibha (٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥). «Sheroes, the stars with acid scars». tribuneindia.com. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  6. «लक्ष्मी को मिला अंतर्राष्ڕट्रीय महिला सशक्तिकरण सम्मान - Uttarakhand Mirror». لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی شوباتی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی نیسانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  7. «Vikrant Massey to work with Deepika Padukone in Meghna Gulzar's film on acid attack survivor - bollywood». ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨. لە ١٩ی نیسانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  8. «Chhapaak: Twitter trolls Deepika for changing attacker's religion. Fact: Who cares?». India Today (بە ئینگلیزی). ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠. لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  9. «Fact check: Did Chhapaak change attacker's religion, name him Rajesh?». Hindustan Times (بە ئینگلیزی). ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠. لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  10. SANGEETA BAROOAH PISHAROTY (١١ی حوزەیرانی ٢٠١٤). «Tea with Laxmi». The Hindu.
  11. «Acid attack crusader Laxmi Agarwal falls upon hard times, struggles to find job» (بە ئینگلیزی). ١٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨. لە ١٨ی نیسانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  12. «Indian Acid Attack Survivor Finds Love – and a Job as a TV News Anchor». ٦ی ئازاری ٢٠١٤. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  13. «Acid attack survivor Laxmi's spirit wins her a partner for life». ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی ئازاری ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. ٩ی ئازاری ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  14. «Hunger strike by acid attack victims». The Times of India.
  15. Kaushal، Ruchi (١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨). «I won't judge Deepika Padukone for my biopic, says acid-attack survivor Laxmi Agarwal - bollywood». لە ١٩ی نیسانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  16. «Meghna Gulzar shares pics from last day of Chhapaaky, Deepika Padukone looks unrecognisable». India Today (بە ئینگلیزی). Ist. لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  17. Indian acid attack survivor is new face of fashion brand BBC