بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ھاوبەشیکردنی ماڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھاوبەشیکردنی ماڵ (بە ئینگلیزی: Cohabitation یان Live-in relationship) ڕێککەوتنێکە لەنێوان دوو کەس کە ھاوسەرگیرییان نەکردبێت بەڵام بەیەکەوە بژین. زۆرکات ئەم پەیوەندییە لایەنی ڕۆمانسی و سێکسیش لەخۆدەگرێت.

ئەم پەیوەندییە لە دوایین دوو سەدەی ڕابردوو لە وڵاتانی ڕۆژاوا باوبووە، ئەمەش بەتایبەت لەگۆڕینی بیروورا ئەو کۆمەڵگایانە لەبارەی ھاوسەرگیریکردن، ڕۆڵی ڕەگەز و ئایین.

ڕوانگەی ئایین

[دەستکاری]

زۆرکات بەھۆی جیاوازی ئایین، دوو کەسەکە پەیوەندی ھاوبەشیکردنی ماڵ ھەڵدەبژێرن. ئایین کاریگەری ھەیە لەسەر دروستکردنی پەیوەندی ھاوبەشی ماڵ، بەتایبەت لەو کۆمەڵگایانەی کە ئایین زاڵە بەسەر کۆمەڵگا.[١] ھەندێکجار لەنێو کەپڵەکان بەھۆی ئایین، کۆمەڵگا و خێزان واز لەپەیوەندی ھاوبەشیکردنی ماڵ دەھێنێن، بەتایبەت بەشێکیان واھەست دەکەن ئابڕووی بنەماڵەکەیان دەبەن بەو جۆرە پەیوەندییە. پەیوەندی ھاوبەشیکردنی ماڵ، لە ئەمریکا و ئەو وڵاتانە باوە کە سیستمی سێکولاریزمیان ھەیە.[٢] تووێژەران ئەوەیان تێبینیکردووە، بەگۆڕان لە دیمۆگرافیای ئایینی لەشوینەکان ڕێژەی پەیوەندی ھاوبەشیکردنی ماڵی بەرزکردووەتەوە.[٣]

ڕوانگە ئاینییەکانیش لەبارەی ئەم پەیوەندییە جیاوازە. بەپێی کڵێسای ڕۆمان کاتۆلیک، پەیوەندی ھاوبەشیکردنی ماڵ ڕێگەپێنەدراوە و دەچێتە بواری پەیوەندی سێکسی ناشەرعی.[٤][٥][٦] لەبەرامبەردا کڵێسای ئینگلتەڕا پێشوازی لەم جۆرە پەیوەندییە دەکەن و بەدرووستی دەزانن بۆئەوەی دواتر لەڕێگای ئەم پەیوەندییەوە ھاوسەرگیریکردنی کریستیانانە ئەنجامبدەن.[٧]

ئەم پەیوەندییە یان پەیوەندی ھاوڕەگەزبازی لە ئیسلام حەرامکراوە و پێی دەڵێن زینا.[٨]

ھاوبەشیکردنی ماڵی لەزۆرێک لەوڵاتە موسڵماننشینەکان قەدەغەکراوە بەیاسا لەوانە سعویە، پاکستان،[٩] ئەفغانستان،[١٠][١١] ئێران،[١١] کوەیت،[١٢] مەغریب،[١٣] عومان،[١٤] مۆریتانیا،[١٥] ئیمارات،[١٦][١٧][١٨] سودان[١٩] و یەمەن.[٢٠]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Thorton، A؛ Axinn, W. (١٩٩٢). «Reciprocal effects of religiosity, cohabitation, and marriage». American Journal of Sociology. ٩٨ (3): ٦٢٨–٦٥١. doi:١٠.١٠٨٦/٢٣٠٠٥١. JSTOR ٢٧٨١٤٦٠.
  2. Impicciatore R، Billari FC (ئایاری ٢٠١٢). «Secularization, Union Formation Practices, and Marital Stability: Evidence from Italy». Eur J Popul. ٢٨ (2): ١١٩–١٣٨. doi:١٠.١٠٠٧/s١٠٦٨٠-٠١٢-٩٢٥٥-٤. PMC ٣٣٧١١٨٧. PMID ٢٢٧٠٧٨١٢.
  3. Thornton، A؛ Axinn, W. (١٩٩٣). «Reciprocal effects of religiosity, cohabitation, and marriage». American Journal of Sociology. ٩٨ (3): ٦٢٨–٦٥١. doi:١٠.١٠٨٦/٢٣٠٠٥١. JSTOR ٢٧٨١٤٦٠.
  4. Halstead، J (١٩٩٧). «Muslims and Sex Education». Journal of Moral Education. ٢٦ (3): ٣١٧–٣٣١. doi:١٠.١٠٨٠/٠٣٠٥٧٢٤٩٧٠٢٦٠٣٠٦. لە ٢٢ی نیسانی ٢٠١٢ ھێنراوە.[بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
  5. United States Conference of Catholic Bishops. «Marriage Preparation and Cohabitating Couples». United States Catholic Conference Inc. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی تەممووزی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی نیسانی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  6. Prager، D. «Judaism's sexual revolution: Why Judaism (and then Christianity) rejected homosexuality». Orthodoxy Today. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی نیسانی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  7. Taylor، Ina (٢٠٠٥). Religion and Life with Christianity. Heinemann. لاپەڕە ٤٥. ژپنک ٩٧٨-٠-٤٣٥-٣٠٢٢٨-٣.
  8. Halstead، J (١٩٩٧). «Muslims and Sex Education». Journal of Moral Education. ٢٦ (3): ٣١٧–٣٣١. doi:١٠.١٠٨٠/٠٣٠٥٧٢٤٩٧٠٢٦٠٣٠٦. لە ٢٢ی نیسانی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  9. «Human Rights Voices – Pakistan, August 21, 2008». Eyeontheun.org. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  10. «Home». AIDSPortal. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  11. 1 2 «Iran». Travel.state.gov. لە ڕەسەنەکە لە ١ی ئابی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. ١ی ئابی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  12. «United Nations Human Rights Website – Treaty Bodies Database – Document – Summary Record – Kuwait». Unhchr.ch.
  13. Fakim، Nora (٩ی ئابی ٢٠١٢). «BBC News – Morocco: Should pre-marital sex be legal?». BBC.
  14. «Legislation of Interpol member states on sexual offences against children – Oman» (PDF). Interpol. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٦ی ئایاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  15. «2010 Human Rights Report: Mauritania». State.gov. ٨ی نیسانی ٢٠١١.
  16. Dubai FAQs. «Education in Dubai». Dubaifaqs.com.
  17. Mate UAE. «Dubai Room Sharing Guide». mate.ae. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی ئازاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  18. Judd، Terri (١٠ی تەممووزی ٢٠٠٨). «Briton faces jail for sex on Dubai beach – Middle East – World». The Independent. London.
  19. «Sudan must rewrite rape laws to protect victims». Reuters. ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٠٧. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  20. United Nations High Commissioner for Refugees. «Refworld | Women's Rights in the Middle East and North Africa – Yemen». UNHCR.