كەم خوێنى

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
خوێنی مرۆڤ لە حالەتێکەوەی کەمیی ئاسن کەم خوێنی

کەم خوێنی کەم بوونەوەیێکە لە بڕی تەواوی خانەکانی خڕۆکەی سوور (ئار بی سیس) یان ھیمۆگلۆبین لە ناو خوێندا،[١][٢] یان توانایێکی نزم کراوەوەی خوێنەکە تا ئۆکسجین ھەڵ بگرێت.[٣] کاتێک کەم خوێنی لەسەرخۆ دێت لەسەر، نیشانەکان زۆرجار نادیارن و لەوانەیە ھەست ماندوو بگرنەوە، بێھێزی، کورتیی ھەناسە یان توانایێکی کەم بۆ ڕاھێنان.[٤]

کاتێک کەم خوێنی بە شێوەیەکی خێرا ڕوودەدات، کەسی تووشبوو ھەست بە لێشێوان دەکات، وە ھەست ئەکا کە ئەبووڕێتەوە، وە ھەروەھا ھەستکردن بە تێنویەتی،[٥] ئەگەر ڕێژەی کەم خوێنیەکە زۆر بێت کەسەکە ڕەنگی زەرد پەریو ئەبێت.[٦] نیشانەی زیاتر لەوانەیە ڕووبدەن بە پشت بەستن بە ھۆکاری بنچینەی.[٧]

کەم خوێنی دەبێتە ھۆکاری لەدەستدانی خوێن و کەمبوونەوەی خڕۆکە سووری خوێن وە زیان گەیاندن بە گەدە و ڕیخۆڵە.[٨] کەم خوێنی ھۆکاری کەمی ڤیتامین B12،[٩] وە ھۆکارە بۆ زیادبوونی چەند حالەتێکی بۆماوەی وەک نەخۆشی داس کە ھۆکارەکەی کەم خوێنیە. کەم خوێنی پۆل پۆل دەکرێت بە پێی قەبارەی خرۆکەی سوور و بڕی ھیمۆگلۆبین لە ھەر خانەیەک. دەست نیشان کردنی کەم خوێنی لە پیاو ئەکەوێتە سەر بڕی ھیمۆگلۆبین واتە ئەگەر بڕەکەی کەمتر بوو لە ١٣٠بۆ١٤٠گم/لتر (١٣بۆ ١٤ گم/دیسیلتر) ئەوا وادادەنڕێت کە تووشبووە. وە لە ئافرەتان کەمتر لە ١٢٠ بۆ ١٣٠گم/لتر (١٢بۆ١٣گم/دیسیلتر).[١٠][١١]

ئافرەتانی دووگیان پێویستە سوود لە بەکارھێنانی حەبی ئاسن وەربگرن بۆ دوورکەوتنەوە لە مەترسی کەم خوێنی.[١٢][١٣]

کەم خوێنی یەکێکە لە ھەرە نەخۆشیە باوەکان کە تووشی سێ یەکی دانیشتوانی جیھان دەبێت.[١٤][١٥] کەمی ئاسن تووشی نزیکەی یەک بلیۆن خەلک ئەبێت.[١٦] ئەم جۆرە نەخۆشیە لە ئافرەتان باوترە وەک لە پیاو،[١٧] بە زۆری ئەم حالەتە لە کاتی سکپری ھەیە وە لە مندال و کەسانی بە تەمەن دا ھەیە.[١٨]

ھەندێک کات کەم خوێنی ناتوانڕێت دەستنیشان بکرێت لەگەل ئەوەی کە نیشانەکانیش ڕوونن. بەڵام بە گشتی ئەو کەسانەی کە ئەم نەخۆشیەیان ھەیە دەلێن لەوەی کە ھەست بە ماندووبونێکی زۆر و لاواز بوون دەکەن وە ھەندێک جار ھەست بە کەمی تەرکیز کردن دەکەن، وە ھەروەھا توانای کەمبوونەوەی ھەناسەدان وە بە ئەگەرێکی زۆرەوە کاردەکاتە سەر لێدانەکانی دڵ، وە زەردبوونی ژێر پێلوی چاو و پێست و نینۆک. ئەو نیشانانە ئەکرێت بە ھۆی کەمی ئاسنیش بێت، بەلام ھەروەھا ئەکرێت ھەتا لەو کەسانەش دەربکەوێ کە ئاستی ھیمۆگلۆبینیان لەناو خوێن ئاساییە. کەم خوێنی درێژ خایەن دەکرێت ھۆیەک بێت بۆ گۆڕان لە ڕەفتاری منداڵ و دواخستنی ئاستی فێربوون.

یەکێک لە ھۆکارە ھەرە باوەکانی کەم خوێنی لە دەست دانی خوێنە. بەلام ئەمە نابێتە ھۆی دەرکەوتنی نیشانەکان ھەتا بەھەمھێنانی خرۆکە سوورەکان کەم نەکرێتەوە واتە بڕی خڕۆکەی سووڕ کەم ئەبێتەوە ئەوکات ئەکرێت نەخۆشی کەم خوێنی دەستنیشان بکرێت.

چارەسەر بۆ کەم خوێنی پشت دەبەستێت بە ھۆکاری وە توندی نەخۆشیەکە. ئەکرێت چارەسەرەکە بە پێدانی ڤیتامین بێت وەک (ترشی فۆلیک یان ڤیتامین B12)بە ڕێگەی دەمەوە. کەمی ئاسن لە خۆراکدا یەکێکە لە کێشە ھەرە باوەکانی نەتەوە پێشکەوتوەکان. دوو لەسەر سێ ی منداڵ و ئافرەتان لە نەتەوە پێشکەوتوەکاندا ئەناڵێنن بە دەست کەمی ئاسن لە خۆڕاکیاندا بە بێ کەمی خوێن واتە بڕی خوێنیان ئاساییە بەلام سێیەکیان ئەناڵێنن بەدەست کەمی ئاسن و کەم خوێنی لە ھەمان کاتدا. دیاریکردنی کەمی ئاسن ئەکەوێتە سەر گەڕان بە دوای سەرچاوەی لە دەست دانی خوێن وەک (شێرپەنجەی قۆڵۆن).

لە حالەتێک ئەگەر کەسەکە سوودی نەبینی لە بەکارھێنانی حەب لە ڕێگای دەمەوە ئەوا ئەتوانێت سوود لە شێوازی دەرزیەکە وەرگرێت چونکە حەبەکە ئەکرێت لە ھەندێک کاتدا بە شێوازێکی ھێواش کاڕبکات بۆ نموونە لە کاتی ھەوکردن یان بوونی نارێکیەک لە کاتی قوتدان.

مێژوو[دەستکاری]

بەڵگەی کەم خوێنی زیاتر دەگەڕێتەوە لە ٤٠٠٠ ساڵ.[١٩]

سەرچاوەکان [دەستکاری]

  1. ^ "What Is Anemia? – NHLBI, NIH". www.nhlbi.nih.gov. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 2016-01-20. لە ڕێکەوتی 2016-01-31 ھێنراوە. 
  2. ^ Stedman's medical Dictionary (وەشانی 28th). Philadelphia: Lippincott Williams & Wilkins. 2006. پەڕە Anemia. ISBN 978-0-7817-3390-8. 
  3. ^ Rodak BF (2007). Hematology : clinical principles and applications (وەشانی 3rd). Philadelphia: Saunders. پەڕە 220. ISBN 978-1-4160-3006-5. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 2016-04-25. 
  4. ^ Janz TG، Johnson RL، Rubenstein SD (November 2013). "Anemia in the emergency department: evaluation and treatment". Emergency Medicine Practice. 15 (11): 1–15; quiz 15–6. PMID 24716235. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 2016-10-18. 
  5. ^ Janz TG، Johnson RL، Rubenstein SD (November 2013). "Anemia in the emergency department: evaluation and treatment". Emergency Medicine Practice. 15 (11): 1–15; quiz 15–6. PMID 24716235. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 2016-10-18. 
  6. ^ Janz TG، Johnson RL، Rubenstein SD (November 2013). "Anemia in the emergency department: evaluation and treatment". Emergency Medicine Practice. 15 (11): 1–15; quiz 15–6. PMID 24716235. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 2016-10-18. 
  7. ^ Janz TG، Johnson RL، Rubenstein SD (November 2013). "Anemia in the emergency department: evaluation and treatment". Emergency Medicine Practice. 15 (11): 1–15; quiz 15–6. PMID 24716235. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 2016-10-18. 
  8. ^ Janz TG، Johnson RL، Rubenstein SD (November 2013). "Anemia in the emergency department: evaluation and treatment". Emergency Medicine Practice. 15 (11): 1–15; quiz 15–6. PMID 24716235. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 2016-10-18. 
  9. ^ Janz TG، Johnson RL، Rubenstein SD (November 2013). "Anemia in the emergency department: evaluation and treatment". Emergency Medicine Practice. 15 (11): 1–15; quiz 15–6. PMID 24716235. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 2016-10-18. 
  10. ^ Janz TG، Johnson RL، Rubenstein SD (November 2013). "Anemia in the emergency department: evaluation and treatment". Emergency Medicine Practice. 15 (11): 1–15; quiz 15–6. PMID 24716235. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 2016-10-18. 
  11. ^ Smith RE (March 2010). "The clinical and economic burden of anemia". The American Journal of Managed Care. 16 Suppl Issues: S59–66. PMID 20297873. 
  12. ^ Janz TG، Johnson RL، Rubenstein SD (November 2013). "Anemia in the emergency department: evaluation and treatment". Emergency Medicine Practice. 15 (11): 1–15; quiz 15–6. PMID 24716235. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 2016-10-18. 
  13. ^ Bhutta ZA، Das JK، Rizvi A، Gaffey MF، Walker N، Horton S، Webb P، Lartey A، Black RE (August 2013). "Evidence-based interventions for improvement of maternal and child nutrition: what can be done and at what cost?". Lancet. 382 (9890): 452–477. PMID 23746776. doi:10.1016/S0140-6736(13)60996-4. 
  14. ^ Janz TG، Johnson RL، Rubenstein SD (November 2013). "Anemia in the emergency department: evaluation and treatment". Emergency Medicine Practice. 15 (11): 1–15; quiz 15–6. PMID 24716235. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 2016-10-18. 
  15. ^ GBD 2015 Disease and Injury Incidence and Prevalence Collaborators (October 2016). "Global, regional, and national incidence, prevalence, and years lived with disability for 310 diseases and injuries, 1990-2015: a systematic analysis for the Global Burden of Disease Study 2015". Lancet. 388 (10053): 1545–1602. PMC 5055577Freely accessible. PMID 27733282. doi:10.1016/S0140-6736(16)31678-6. 
  16. ^ Vos T، و ھی تر. (December 2012). "Years lived with disability (YLDs) for 1160 sequelae of 289 diseases and injuries 1990-2010: a systematic analysis for the Global Burden of Disease Study 2010". Lancet. 380 (9859): 2163–96. PMC 6350784Freely accessible دڵنیابەرەوە لە دروستیی بەھای |pmc= (یارمەتی). PMID 23245607. doi:10.1016/S0140-6736(12)61729-2. 
  17. ^ Vos T، و ھی تر. (December 2012). "Years lived with disability (YLDs) for 1160 sequelae of 289 diseases and injuries 1990-2010: a systematic analysis for the Global Burden of Disease Study 2010". Lancet. 380 (9859): 2163–96. PMC 6350784Freely accessible دڵنیابەرەوە لە دروستیی بەھای |pmc= (یارمەتی). PMID 23245607. doi:10.1016/S0140-6736(12)61729-2. 
  18. ^ Janz TG، Johnson RL، Rubenstein SD (November 2013). "Anemia in the emergency department: evaluation and treatment". Emergency Medicine Practice. 15 (11): 1–15; quiz 15–6. PMID 24716235. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 2016-10-18. 
  19. ^ Tayles N (September 1996). "Anemia, genetic diseases, and malaria in prehistoric mainland Southeast Asia". American Journal of Physical Anthropology. 101 (1): 11–27. PMID 8876811. doi:10.1002/(SICI)1096-8644(199609)101:1<11::AID-AJPA2>3.0.CO;2-G.