بۆ ناوەڕۆک بازبدە

قەڵای مریەم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
قەڵای مریەم

قەڵای مریەم یان قەڵای شەکربانوو یەکێکە لە شوێنەوارە مێژوویییەکانی پارێزگای کرماشان کە دەکەوێتە شارستانی سەرپێڵی زەھاو لە گوندی شێخ موراد.

سەرپێڵی زەھاو کۆنترین شاری پارێزگای کرماشانە و ھەشتەمین شاری مێژووییی جیھانە و چەندین شوێنەواری مێژوویی ھەیە کە قەڵای مریەم یەکێکە لەو شوێنەوارانە.

ئەم قەڵا مێژوویییە دەکەوێتە سەرو سەرچاوەی ڕووباری قەرەبولاخ و لەسەر گردێکی ١٠٠ مەتری دروست کراوە.[١] ناکرێت بە وردی لێدوان لەسەر مێژووی بیناکە بدرێت، بەڵام دیارە ئەم کارە ھی سەردەمی ساسانییەکانە و ئەم قەڵایەی خەسرەو پەرویز بۆ شەکربانووی ھاوسەری دروست کردووە.[٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ خبرگزاری‌ایسنا،http://www.yjc.ir/fa/news/5220180/قلعه-مریم-کجاست
  2. ^ «قلعە مریم». web.archive.org. ٢ی شوباتی ٢٠١٧. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی شوباتی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.