قەڵای قاییمکراو (ڕۆمان)
قەڵای قاییمکراو | |
---|---|
لە پێش | زەبیبە و پاشا |
لە دوای | پیاوان و شار |
جۆر | ڕۆمان |
دانەر | سەددام حوسێن |
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠١ |
شوێنی گێڕانەوە | عێراق |
قەڵای قاییمکراو ڕۆمانێکی عەرەبییە و خاوەن خواستراوێکی سیاسییە لە ٧١٣ لاپەڕەدا، لە ساڵی ٢٠٠١ چاپکراوە، لە نووسینی سەددام حوسێن، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراقە و دووەم ڕۆمانییەتی. کە کارێکی تری ڕەمزی بوو بەو پێیەی چیرۆکەکەی تایبەتە بە زەماوەندێکی دواخراو بۆ پاڵەوانێکی عێراقی کە لە شەڕی ئێران و عێراقدا بۆ کچێکی کورد.[١]
ڕۆمانەکە ٣ کەسایەتی تێدایە: سەباح و مەحموود، دوو برای خەڵکی ناوچەیەکی گوندنشینی ڕۆژاوای ڕووباری دیجلەن و لە بنەماڵەیەکی جووتیارن، لەگەڵ ئافرەتێکی گەنج بە ناوی شاترین کە خەڵکی شاری سلێمانی. ھەرسێکیان لە زانکۆی بەغدا دەیانخوێند. سەباح لە سەردەمی شەڕی قادیسیەی دووەمەوە (شەڕی ئێران و عێراق) پاڵەوانێکی جەنگ بوو، بەڵام لە شەڕدا بریندار دەبێت و لە ئێران بە دیل دەگیرێت، لەوێش توانیوویەتی لەگەڵ چەند ھاوڕێیەکیدا ھەڵبێت.
شاترین کوردی دەنواند.
ھێزی قەڵای قاییمکراو (کە عێراق دەنوێنێت) لە یەکگرتوویییەکەیدایە. سەرەڕای بانگەواز بۆ دابەشکردنی موڵکەکە، بەڵام دایکی پاڵەوانەکە ڕەتیدەکاتەوە. و دەڵێت کە دەسەڵات بە پارە ناکڕدرێت: «خاوەن مافی زەوی ئەوانەن کە بە خوێنی خۆیان ئاویان داوە».[٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «صدام حسين روائيا: القلعة الحصينة ثاني إنتاجاته بعد زبيبة والملك». البوابة (بە عەرەبی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Saddam 'second novel' in print». بی بی سی. ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠١. لە ڕەسەنەکە لە ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی نیسانی ٢٠١٠ ھێنراوە.