قەڵای سارتکە
ڕواڵەت
قەڵای سارتکە یەکێکە لە شوێنەوارە دێرینەکانی کوردستان و دەکەوێتە قەزای دووکان سەر بە پارێزگای سلێمانی کە مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی میرنشینی سۆران، قەڵاکە کە لەلایەن میر محەممەد (پاشای سۆران ١٨١٣-١٨٣٧) دروست کراوە ئێستا بەشێک لە ژوورەکان و دیوار و قوللەکانی قەڵاکە وەک شوێنەوار ماونەتەوە.[١]