فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی کێرالا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لۆگۆی فەرمی فێستیڤاڵەکە

فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی کێرالا (بە ئینگلیزی: International Film Festival of Kerala) فێستیڤاڵێکی فیلمە کە ساڵانە لە شاری تریڤاندرومی پایتەختی ویلایەتی کێرالا لە ھیندستان بەڕێوەدەچێت. ئەم فێستیڤاڵە لەلایەن ئەکادیمیای فیلمی ویلایەتی کیرالا لە ساڵی ١٩٩٦ دامەزراوە. ئەکادیمیاکە ڕێکخراوێکی قازانج نەویستە کە لەژێر بەشی کاروباری ڕۆشنبیری حکوومەتی ویلایەتی کیرالا کاردەکات.[١] ئەم فێستیڤاڵە ھەموو ساڵێک لە مانگەکانی تشرینی دووەم/کانوونی دووەم بەڕێوەدەچێت و بە یەکێک لە گرنگترین بۆنە کولتوورییەکانی ھیندستان ناسراوە. فێستیڤاڵی کێرالا تایبەتە بە بەرھەمە سینەمایییەکانی ئاسیا و ئەفریقا و ئەمریکای لاتینی. ھەروەھا بەشێک لە فێستیڤاڵەکە مامەڵە لەگەڵ سینەمای کیرالا (مالایالم) دەکات.

سەرچاوەکان[دەستکاری]