فێستیڤاڵی فیلمی ئەبووزەبی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لۆگۆی فەرمی فێستیڤاڵەکە، کە لە ساڵی ٢٠١٥ کۆتایی پێ ھات

فێستیڤاڵی فیلمی ئەبووزەبی (بە ئینگلیزی: Abu Dhabi Film Festival) فێستیڤاڵێکی فیلمی نێونەتەوەیی فیلم بوو، کە ھەموو ساڵێک لە مانگی تشرینی یەکەمدا لە ئەبووزەبی پایتەختی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان بەڕێوە دەچوو. ئەم فێستیڤاڵە کە لە ساڵی ٢٠٠٧ دامەزرا، تیشکی خستە سەر سینەمای ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا و دوای ھەشت خول لە ساڵی ٢٠١٥، دەسەڵاتی ڕاگەیاندنی ئیمارات ڕای گەیاند کە چیتر ئەم فێستیڤاڵە بەڕێوە ناچێت. خەڵاتی فێستیڤاڵی ئەبوزەبی ناوی «مرواری ڕەش» بوو و لەلایەن دەسەڵاتی ڕۆشنبیری و میراتی ئەبوزەبییەوە بەخشرایە براوەکان. بۆ یەکەمجار لە نێوان فێستیڤاڵە سینەمایییەکانی جیھانی عەرەبی فێستیڤاڵی فیلمی ئەبووزەبی بەشێکی بە ناوی «دەرھێنەرانی ژن لە جیھانی عەرەبی» تەرخان کرد بۆ نمایشکردنی بەرھەمە دیارەکانیان.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]