بۆ ناوەڕۆک بازبدە

جاک سێپتیک ئای

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جاک سێپتیک ئای
مەکڵۆکڵین لە ئەیلوولی ٢٠١٨
زانیاریی کەسی
لەدایکبوون
شۆن ویلیام مەکڵۆکڵین

(١٩٩٠-٠٢-٠٧) ٧ی شوباتی ١٩٩٠ (تەمەن ٣٦ ساڵ)
کلۆگەن، کاونتی ئۆفەلی، ئیرلەند
پیشەیووتیووبەر
ھاوبەشئێڤێلین سمۆلدەرس (٢٠١٩–ئێستا)
وێبگەjacksepticeye.com
زانیاریی یووتیووب
کەناڵ
ساڵانی چالاکی٢٠١٢–ئێستا
چەشنەکان
  • لێتس پلەی
  • کۆمیدی
  • ڤڵۆگ
سەبسکڕایبەرەکان٢٦٫٣ ملیۆن[١]
سەرجەمی بینینەکان١٣٫٨ ملیار[١]
Associated acts
١٠٠٬٠٠٠ سەبسکرایبەر٢٠١٤
١٬٠٠٠٬٠٠٠ سەبسکرایبەر٢٠١٤
١٠٬٠٠٠٬٠٠٠ سەبسکرایبەر٢٠١٦

کۆتا نوێکردنەوە: ١ی شوباتی ٢٠٢١

شۆن ویلیام مەکڵۆکڵین (لەدایکبووی ٧ی شوباتی ١٩٩٠)، ناسراو بە جاک سێپتیک ئای (بە ئینگلیزی: Jacksepticeye)، یووتیووبەرێکی ئیرلەندییە کە بەھۆی ڤڵۆگەکانی و زنجیرە لێتس پلەیییە کۆمیدییەکانی ناسراوە. ھەتا ڕێکەوتی شوباتی ٢٠٢١، کەناڵەکەی زیاتر لە ١٣٫٨ ملیار بینەر و ٢٦٫٣ ملیۆن سەبسکرایبەری ھەیە، و خاوەن زۆرترین سەبسکرایبەری ئیرلەندییە.[٢][٣] لە چەندان کاری چاکەکاریدا کاری کردووە و زۆر پارەی بۆ خێرخوازی پەیداکردووە.[٤]

ژیانی سەرەتایی

[دەستکاری]

شۆن ویلیام مەکڵۆکڵین لە ٧ی شوباتی ١٩٩٠ لە کلۆگەن، کاونتی ئۆفەلی لەدایکبووە.[٥][٦] نازناوی «جاک سێپتیک ئای» (بە مانای جاکی چاو بریندار) دوای ڕووداوێک لە یارییەکی تۆپی پێدا کە تێیدا چاوی بریندار کرد.[٧] بە ھەرزەکاری، لەگەڵ دایک و باوکیدا چووەتە خانوویەکی دارین لە باڵیکەمبەر، کاونتی ئۆفەلی.[٨] بووە درەمەر بۆ باندێکی مێتاڵکۆری ژێر کاریگەری میلۆدیک دێت مێتاڵ بە ناوی Raised to the Ground، و یەک تۆماری درێژخایەنیان بە ناوی ھەستێنراوە لە تۆزەکان لە ٢٠٠٩دا بڵاوکردووەتەوە.[٩][١٠] دواتر چووە شووقەیەکەوە لە ئاتلۆن، کاونتی وێستمیت.[١١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. 1 2 «About Jacksepticeye». یووتیووب.
  2. «Top 250 YouTubers Channels in Ireland – Socialblade YouTube Stats | YouTube Statistics». socialblade.com. لە ٤ی ئایاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
  3. «jacksepticeye». YouTube. لە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  4. Weiss، Geoff (٢١ی ئازاری ٢٠١٩). «JackSepticEye To Headline Charity: Water Fundraising Stream For 'World Water Day'». Tubefilter. لە ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  5. «I Almost Broke my Nose – Jacksepticeye». ١٣ی ئایاری ٢٠٢٠. لە ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  6. Croitor، Angel (تشرینی یەکەمی ٢٠١٧). «"He's Not A Native Of Athlone" – Jacksepticeye's Mum». Midlands 103. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  7. «What Is The Meaning Behind The Name JackSepticEye?». We The Unicorns (بە ئینگلیزی). لە ١٦ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  8. «"He's Not A Native Of Athlone" – Jacksepticeye's Mum». Midlands 103 (way back machine archive). ئایاری ٢٠٢٠. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  9. «Here's what some of the top YouTubers listen to». Alternative Press. ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧. لە ١٢ی ئابی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  10. «Jacksepticeye Net Worth 2018 – How Rich is the YouTube Celebrity Gamer». Gazette Review. ١٦ی ئابی ٢٠١٧. لە ١٦ی ئابی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  11. «Vlog – I'M MOVING + COLLEGE EXAMS». ٦ی ئایاری ٢٠١٤.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]