فرانسوا ئۆلاند
فرانسوا ئۆلاند | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٢ەی ئۆگەستی ١٩٥٤ |
پیشە | سکرتێری یەکەمی پارتی سوسیالیستی فه‌رانس |
ئایین | بێ باوەڕ |
مناڵ(ەکان) | تۆماس ، کلێمانمس ، جولیان ، فلۆرا |
وێبگە | http://francoishollande.fr/index.html |
واژوو | |
فرانسوا ئۆلاند، له ڕێکه‌وتی ١٢ ی ئووتی ١٩٥٤، له شاری رووئێن ی وڵاتی فه‌رانسه له دایک بووه. له ساڵی ١٩٩٧ تا ٢٠٠٨ سکرتێری یه‌که‌می پارتی سوسیالیستی فه‌رانسه بووه. له ماوه‌ی ساڵانی ١٩٨٨ تا ١٩٩٣ و له ١٩٩٧ تا دواتر نوێنه‌ری شاری کۆرێز بووه له پارله‌مانی فه‌رانسه دا.له ساڵی ٢٠٠١ تا ٢٠٠٨ شاره‌وانی شاری توول بووه.
له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی ٢٠١٢ ی فه‌رانسه‌دا له لایه‌ن پارتی سوسیالیست و پارتی رادیکاڵی چه‌پ ه‌وه کاندیدی پۆستی سه‌رۆک کۆماری ئه‌و وڵاته بوو و له خۆلی دووهه‌می هه‌لبژاردنه‌کان(له شه‌شی مه‌ی ٢٠١٢)دا له نیکۆلا سارکۆزی سه‌رۆک کۆماری ڕاستڕه‌وی ئه‌و وڵاته‌ی برده‌وه.
ژیاننامه
[دەستکاری]فرانسوا ژێرارد جۆرج نیکۆلا ئۆلاند کۆڕی بچووکی دوکتور جورج گۆستاڤ ئۆلاند و خاتوو نیکۆل فرێدریک مارگێریت تریبێرت ه. ناوبراو له خۆێندنگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نیشتمانی دا که تایبه‌ته به‌و که‌سانه‌ی که ده‌چنه نێۆ کار و باری ده‌وڵه‌تی و فه‌رمییه‌وه خوێندویه‌تی. له ١٩٧٠ دا له گه‌ڵ خاتوو سێگۆلێن ڕۆیاڵ دا ژیانی هاوبه‌شی پێک هێنا و بوون به خاوه‌نی چوار منداڵ. له ٢٠٠٧ دا لێک جیا بوونه‌وه.
ژیانی سیاسی
[دەستکاری]له ١٩٧٤ دا بوو به سه‌رۆکی سه‌ندیکای خوێندکاران له خوێندنگه‌ی سیاسه‌ت له پاریس دا. دواتر چووه خوێندنگه‌ی به‌رزی بازرگانی له پاریس و بوو به سه‌رۆکی کومیته‌ی پشتگری له فرانسوا میتێران.
له ١٩٧٩ دا بووه به ئه‌ندامی پارتی سوسیالیستی فه‌رانسه.
سه‌رچاوه
[دەستکاری]- http://en.wikipedia.org/w/index.php?title=Fran%C3%A7ois_Hollande&oldid=467214107
- تلویزیۆنی فه‌رانسه ۲۴
- https://web.archive.org/web/20120507023840/http://francoishollande.fr/index.html
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە Category:François Hollande تێدایە. |