فاشنی ڤیکتۆریایی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
شێوەپۆشاکی پیاوان و ژنان لە ساڵی ١٨٤٤.

فاشنی ڤیکتۆریایی پێکھاتووە لە تێکەڵەیەکی شێوازی پۆشاک و خواستی چاندی ئینگلیزی کە لە ئیمپراتۆریەتیی بریتانی و شانشینی یەکگرتوو سەری ھەڵداوە و پەرەی پێ دراوە لە سەردەمی چاخی ڤیکتۆریایی، کە ١٨٣٠ەکان بۆ ١٩٠٠کان دەگرێتەوە. ئەم ماوەیە زۆرێک گۆڕانکاری بە خۆوە بینی لە ڕوانگەی فاشنەوە، لەوانە گۆڕانی شێوازی پۆشاک، تەکنۆلۆژیای فاشن و شێوازی دابەشکردنیش. چەند جووڵانەوەیەک لە بیناسازی و وێژە لەگەڵ ھونەری سۆمایی و شێوەکاری، لە پاڵ گۆڕانی بیر و ڕای خەڵکی لەسەر ڕۆڵە جێندەرییەکان، ھەموو بوونە کاریگەرییەک لەسەر فاشن.

لەژێر حوکمی شاژن ڤیکتۆریادا، ئینگلتەرا ماوەیەک لە بووژانەوەی ئابووری و پێشکەوتنی تەکنۆلۆژیایی بەخۆوە بینی. بەرھەمھێنانی بەکۆمەڵی ئامێرەکانی دوورین لە ١٨٥٠کاندا لەگەڵ بەرھەم ھاتنی ڕەنگی قژ بوونە ھۆی سەرھەڵدانی گۆڕانکاری مەزن لە فاشندا.[١] لەم دەمەدا پۆشاکەکان خێراتر و ھەرزانتر دەدووردران. پێشکەوتن لە چاپکردن و دەرچوونی گۆڤارە فاشنەکان وای کرد کە کۆمەڵگە بە گشتی بەشداری بکەن لە فاشن، کە بووە ھۆی کردنەوەی مارکێتی بازرگانیی گەورە و بڵاوکردنەوەی ڕێکلام. لە سەرەتای پێشکەوتنی بەرھەمھاتنی پۆشاکەوە ھەتاکوو ١٩٠٥، پۆشاکەکان بە زۆری لە کارگەکاندا بەرھەم دەھێندران و زۆرجاریش لە فرۆشگەی گەورەدا دەفرۆشران، بەم شێوەیەش لەم ماوەیەدا ڕێژەی خێزانە ئاست مامناوەندەکان کە سوودیان لە شۆڕشی پیشەسازی دەبینی زیادی کرد و ھەروەھا گرنگییەکی زیاتر بە مافی کڕیاران دەدرا[١]

فاشنی ژنان[دەستکاری]

فاشنی سەدەی ١٩ بە پێی ساڵەکان.

لە چاخی ڤیکتۆریادا، شوێنی ژنان ماڵەوە بووە؛[٢] بە پێچەوانەی سەدەکانی پێشووەوە کە تێیدا ژنان دەیانتوانی یارمەتی ھاوسەر و براکانیان بدەن لە پیشە خێزانییەکاندا. لە سەدەی ١٩دا، ڕۆڵە جێندەرییەکان زۆر تۆخ بوونەوە.[٣] پۆشاکی ژنان ڕەنگدانەوەیەکی شێوازی ژیانیان بوو. فاشنی ڤیکتۆریایی بە مەبەستی بازرگانی و سوودوەرگرانە بەرھەم نەدەھێنرا لە سەرەتادا.

جلوبەرگ وەک ھێمایەک بۆ دیاریکردنی شوێنی ژنان لە کۆمەڵگەدا دەبینرا،[٤] و ژنانیش بۆ دەربڕینی خۆیان شێوەپۆشاکێکی دیاریکراویان ھەڵدەبژراد؛ ئەمەش بووە ھۆی دیاریکردنی چینی کۆمەڵایەتی کەسایەتییەکان لەو دەمەدا. ژنە ئاست بەرزەکان، کە پێویستی نەدەکرد کار بکەن، زۆرجار کۆرسێتێکی تەسکیان بەسەر سوخمەیەک یان شێمسێتێک لەبەر دەکرد، و تەنوورەیەکیان لەگەڵدا لەبەر دەکرد کە چەند نەخش و بڕینێکی نەخشاوی لەسەر بوو، بەسەر ئەوەشدا پێتیکۆتیان دەپۆشی. ژنە ئاست مامەناوەندەکان شێوازی پۆشاکەکانیان بە ھەمان شێوە بوو، بەڵام بە پێچەوانەی ئاست بەرزەکانەوە، نەخشەکانی سەریان ھەرزانتر بوون و لەچاو ئەوانەی ئاست بەرزەکاندا سادەتر دیار بوون. بەھۆی ئەوەی چەند پارچە پۆشاکێکی جیاواز بەسەر یەکدا لەبەر دەکرێت، ئەم جۆرە جلوبەرگانە زۆر قورس بوون. لە پاڵ قورسییەکەشدا، کۆرسێتەکان تەسک بوون و جووڵاندنەوەیان قورستر دەکرد. ھەرچەندە پۆشاکەکان مورتاح نەبوون، جۆری قوماشی پۆشاکەکان و پارچە جیاوازەکانی پۆشاکەکان نیشانەی دەوڵەمەندی بوون.

وێنەی پۆشاکێکی ئێوارانەی ١٨٥٠کان بە خەتی ملی بێرتاوە

ژێدەرەکان[دەستکاری]

  1. ^ a b Breward، Christopher (1995). The Culture of Fashion. Manchester University Press. پەڕەکان 145–180. 
  2. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  3. ^ Steele، Valerie (1985). Victorian Fashion. Fashion and Eroticism: Ideals of Feminine Beauty from the Victorian Era to the Jazz Age. Oxford University Press. پەڕەکان 51–84. 
  4. ^ Gernsheim، Alison (1963). Victorian and Edwardian Fashion - A Photographic Survey. New York: Dover Publications Inc. پەڕە 26. 

خوێندنەوەی زیاتر[دەستکاری]


بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]