بۆ ناوەڕۆک بازبدە

عەمانوێل غەریب

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
عمانويل غريب
عەمانوێل غەریب

زانیاری كەسیی
زایین ساڵی 1950 () 
ژیانی كاردێری
خوێندن زانكۆی كوێت
پیشە قەشە 

عەمانوێل غەریب ( 1950 -)، قەشەیێكی کوەیتی کەنیسەی نیشتمانی ئینجیلی یەلە کوێت ، نوێنەرایەتی کەمینەی مەسیحی دەکات لە کوێت ، و بە یەکەم قەشەی هاوچەرخی کەنداو دادەنرێت کە ئەم پۆستەی بەدەستهێناوە، هەروەها یەکەم قەشەی هاوچەرخە کە كۆفیە و جلی کڵێسا لەبەر بكات لە کاتی ئەنجامدانی ڕێوڕەسمە ئاینییەکان، بەڵام لە كاتی ئاساییدا بەرگاڵی کوەیتی دشداشەو عەقاڵ دەپۆشێت. [١]

ژیانی[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٥٠ ، لە کوەیت لەدایکبووە، ، خێزانەکەی پێشتر لە یەکێک لەو خانووانەدا دەژیا کە دەکەوێتە پشت نەخۆشخانەی ئەمریکی لە ناوچەی ئەلوەتیە ، کە پێشتر ناوی خانووەكانی ئەلحەمەد بووە، باوکی بە رەچەڵەك خەڵكی باكووری كوردستانە (باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا) و لە ساڵی ١٩٢٨ هاتۆتە كوێت تا لەگەڵ مامی، شەماشە یەعقوبدا بژی. بە ڕەچەڵەک ئاشوورین, و خەڵكی کەربۆرانن لە پارێزگای ماردین, باوکی لەوێ لەدایک بووە وژیاوە و لە کاتی کۆمەڵکوژیی سێفۆ ١٩١٥ لە ئیمپراتۆریەتی عوسمانیدا ئاوارە بووە بۆ کوێت . سەبارەت بە دایکی، ئەو سەر بە کڵێسای ئۆرسۆدۆکسی سوریانی و بە ئەسڵ خەڵكی موسڵن .

لە ساڵی ١٩٧١ لە زانکۆی کوێت, کۆلێژی زانست، کیمیا و جیۆلۆجی خوێندنی تەواو كردووەو لە هەمان ساڵدا وەک توێژەری جیۆلۆجی پەیوەندی بە وەزارەتی نەوتەوە کردووە، و دواتر بەرزكراوەتەوە بۆ پۆستی توێژەری باڵای جیۆلۆجی و دواتر بۆ پۆستی سەرپەرشتیاری هەڵكۆڵین و بەرهەمهێنان، پاشان كراوە بە بەڕێوەبەری کۆمپیوتەری ئەلیکترۆنی بە وەكالەت تا خانەنشین بوونی لە ساڵی ١٩٩٦ .

هەڵبژاردنی[دەستکاری]

عەمانوێل غەریب لە ساڵی ١٩٩٢ وەک قەشەی كڵێسا هەڵبژێررا و لە ساڵی ١٩٩٩ وەک خودان(راعی) لە کڵێساکە دەستنیشانکرا. قەشە عەمانوێل بە یەکەم مەسیحی کوێتێ دادەنرێت کە دەستنیشانکرابێت وەك خودانی کەنیسەی نیشتمانی ئینجیلی لە کوەیت . شایەنی گوتنە كە ژمارەی دیانەكانی کوەیت نزیكەی ١٥٠ کەسن، لە ڕەگەزی نێر و مێ، وەک هاوڵاتیی کوەیتی، بەبێ جیاوازی و جیاکاری، مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "جريدة النهار :: القس عمانويل :: 14/09/2012". Retrieved 2015-01-02. ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.