عەلی تەتەر
عەلی تەتەر | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٨ |
نەتەوە | کورد |
عەلی تەتەر تۆفیق محەممەد ئەمین (لەدایکبووی ١٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٨ لە ناحیەی ( نێروە - ڕێکان، ئامێدی[١]) سیاسییەکی کوردە لە حیزبی پارتی دیموکراتی کوردستان. لەوەتەی حوزەیرانی ٢٠٢٠ەوە پارێزگاری دھۆکە.[٢]
ژیان
[دەستکاری]عەلی تەتەر لەگەڵ خێزانەکەی لە ١٩٧٥ ئاوارەی ئێران بووە و لە شارەکانی مەشهەد، یەزد و ورمێ قۆناغەکانی سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەیی تەواو کردووە. لە ئاداری ١٩٧٩ بووەتە ئەندامی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان لە شاری یەزد و تا ٢٠١١ ئەندام بووە تێیدا و پلەی ئەندامێتی لیژنەی ڕاپەراندن و بەرپرسی لقی پارێزگاکانی دهۆک ـ نەینەوای وەرگرتووە . لە ساڵی ٢٠٠٢ بووەتە کارگێڕی لقی پارتی لە پارێزگای د‌ھۆک و بەرپرسی دەزگای پاراستن لەو پارێزگایە. لە ٢٠١١ تاوەکو ٢٠١٧ بەرپرسی لقی ١٠ی پارتیی دیموکراتی کوردستان بووە لە سۆران. لە ٢٠١٧ەوە بووە بەرپرسی لقی ھەشتی پارتی لە زاخۆ.[٣] لە کۆنگرەی ١٣ی ساڵی ٢٠١٠ی پارتی دیمۆکراتی کوردستان، بووەتە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی ئەو حیزبە و دووبارە لە کۆنگرەی ۱٤ پارتی لە ساڵی ۲٠۲۲ بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی هەلبژێردراوەتەوە.[٤] لە ۲٥ حوزەیرانی ۲٠۲٠ لە ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک بە تێکرای دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەن، بووە بە پارێزگاری پارێزگای دهۆک و بە هۆی زوری پرۆژە خزمەتگوزاریەکان لە سەردەمی ئەودا بە (پارێزگاری ئاوەدانی) ناوی دەرکردووە.
بەرهەمەکانی:
عەلی تەتەر دکتۆرای لە مێژووی نوێ و هاوچەرخ ھەیە و ماوەی ۱۸ ساڵ ماموستای زانکۆ بووە. لە بەشی مێژووی زانکۆی د‌ھۆک لە ٢٠١٨ پلەی پرۆفیسۆری وەرگرتووە.[٥] لە ھەردوو بواری سیاسی و مێژوویی خاوەنی ۱٦ کتێبە کە هەندێک لە کتێبەکانی بە زمانی ئینگلیزی، فارسی، تورکی و عەرەبیش وەرگێراون.[ژێدەر پێویستە]
لە ساڵی ۱۹۸٥ لە ده‌سته‌ی نووسینی گۆڤار (ده‌نگی قوتابیان) کاری کردووە. بە ده‌یان کور و سمینار و ورکشوپی پێشکەش کردووە. زیا‌تر لە ٦۳ لێکولینه‌وه‌ی زانستی لە بوارەکانی مێژووی سیاسی کورد و میتۆلوژیا لە گوڤارەکانی هه‌رێمی کوردستان بڵاوکردووتەوە.
لە سه‌ته‌لایتی کوردستان و که‌نالێ دهوک کاری کردووه و پرۆگرامی "کورد و مێژوو"ی ئامادە و پێشکەشکردووە.
بەرهەمە چاپکراوەکانی:
- ژیانا سیاسی ل کوردستانێ ۱۹۰۸ - ۱۹۲۷.
- بزاڤی رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌یی کورد له کوردستانی عێراق له ساله‌کانی جه‌نگی عێراق. ئێران‌دا ۱۹۸۰-۱۹۸۸.
- الحیات سیاسیه فی کوردستان.
- المیترائییه التاریخ و المعتقد.
- کورد و مێژوو چه‌ند ڤه‌کولینه‌ک ل دور مێژوویا که‌ڤنا کورد و کوردستانێ.
- کورد و مێژوو چه‌ند ڤه‌کولینه‌ک ل دور مێژوویا نوو و هه‌ڤچه‌رخا کورد و کوردستانێ.
- سیاسه‌تی حکومه‌تی عێراق لە کوردستان لە سایه‌ی به‌ڵگه‌نامه فه‌رمیەکاندا ۱۹۷٥-۱۹۸٦ به‌رگی یەکەم.
- سیاسه‌تی حکومه‌تی عێراق لە کوردستان لە سایه‌ی به‌ڵگه‌نامه فه‌رمیەکاندا ۱۹۸۷ـ ۱۹۸۸ به‌رگی دووەم.
- مێژوویا ئیرانێ ژ دامه‌زراندنا ده‌وله‌تا سه‌فه‌وی تا دووماهیا جه‌نگێ جیهانیێ ئێکێ ۱٥۰۱-۱۹۱۸.
ـ چەند ڤەکۆلینەک ل دۆر مێژوویا کورد و کوردستانێ.
- مێژوویا میرێن ئێزدینان ل ده‌ڤه‌را نێروه ژ دامه‌زراندنێ تا سێداره‌دانا ته‌ته‌ر به‌گێ کورێ عه‌لی به‌گێ سه‌دێ ۱۳ێ تاکو ۱۹۱٥ێ.
- ئه‌میرخانێ له‌پ زێرین و که‌ڵا دمدم د ناڤبه‌را مێژوو و ئه‌فسانێدا.
- کوردستانا دێرین چه‌ند ڤه‌کولینه‌ک لدۆر ده‌وله‌ت، نه‌ژاد، کولتۆر و دینێن کوردستانا که‌ڤن.
-کوردستان دمێژوویا نوو دا.
- کوردستان دمێژوویا هەڤچەرخ دا.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «عەلی تەتەر بە پارێزگاری نوێی دهۆک هەڵبژێردرا». kurdistan24.com.
- ^ «پارێزگاری دهۆک هەڵبژێردرا». speemedia.com. لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «عه‌لی ته‌ته‌ر به پارێزگاری نوێی دهۆك هه‌ڵبژێررا». zamenpress.com.
- ^ «عەلی تەتەر بە پارێزگاری نوێی دهۆک هەڵبژێردرا». kurdistantv.com.
- ^ «عەلی تەتەر، دهۆک دەکات بەقەتەر». awene.com.
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |