عەلیئەکبەر ویلایەتی
| عەلیئەکبەر ویلایەتی | |
|---|---|
![]() | |
| علیاکبر ولایتی | |
| لەدایکبوون | ٢٤ی حوزەیرانی ١٩٤٥ تاران |
| زانکۆ | |
| پیشە | پزیشک، سیاسەتوان |
| شوێنکار | |
| حیزب | Islamic Coalition Party |
| وێبگە | https://pressmin.com |
| واژوو | |
| پلە | Foreign Affairs Minister of Iran (١٩٨١–١٩٩٧)، ئەندامی ئەنجومەنی شوورای ئیسلامی (١٩٨٠–١٩٨١) |

عەلی ئەکبەر ویلایەتیی (لە دایکبووی ٤ی پوشپەڕی ١٣٢٤ی ھەتاوی، ناوچەی شمیران)، راوێژکاری عەلی خامەنەیی رێبەری ئێرانە. ھەروەھا چەندین پۆستی دیکەی گرنگی وەکوو بەرپرسی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتێژی و ئەندامەتیی شۆڕای ناوەندیی لێکۆڵینەوە و بەرنامەڕێژیی پەروەردەی ئێرانی لە دەست دایە.[١][٢]
عەلی ئەکبەر ویلایەتی (وەزیری دەروەی کات) لە تیرۆری رێستۆرانتی میکۆنۆسدا کە تێیدا دکتۆر سادق شەرەفکەندی سکرتێری حیزبی دێموکراتی کوردستان و چەند سیاسەتوانێکی دیکە تیرۆر کران، لە لایەن دادگای باڵای ئاڵمانەوە بە دەستھەبوون و بەرنامەداڕێژی لەو تیرۆرەدا مەحکووم کراوە و ئێستا لە لیستەی داواکراوانی پۆلیسی ئینتەرپۆل دایە.[٣] ھەروەھا عەلی خامنەیی (ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران)، ئەکبەر ھاشمی ڕەفسەنجانی (سەرۆک کۆماری کات) و عەلی فەلاحیان(وەزیری ئیتلاعاتی کات) بە بڕیاردەرانی سەرەکیی تیرۆرەکە مەحکووم کران. ناوبراو لە چەندین کردەوەی تیرۆریستی دیکەشدا لە دەرەوەی ئێران دەستی ھەبووە، وەکوو ئاڕژانتین، کە تێیدا سەدان کەس بوونە قوربانی.[٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ http://rhewal.com/sorani/?p=28210%5B%5D%5B%5D
- 1 2 http://www.kurdistanukurd.com/?p=13577
- ↑ http://iranroundtable.org/ku/content/%D9%84%DB%95-%D8%A6%DB%95%D9%85%D8%B1%DB%8C%DA%A9%D8%A7-%D8%AF%D8%A7%D8%AF%D8%A6%DB%95%D8%B3%D8%AA%DB%8E%D9%86%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%AF%D8%A7%D8%AF%DA%AF%D8%A7%DB%8C-%D9%85%DB%8C%DA%A9%DB%86%D9%86%DB%86%D8%B3-%D8%AE%DB%95%DA%B5%D8%A7%D8%AA-%DA%A9%D8%B1%D8%A7%D9%86 ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
