عەدنان زورفی
ڕواڵەت
عەدنان زورفی | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٦٦ (تەمەن ٥٨–٥٩) نەجەف، عێراق |
پەروەردە | خوێندنی باڵا |
پیشە | پارێزگاری نەجەف |
ئایین | ئیسلام |
عەدنان عەبد خزەیر عەباس زورفی ناسراو بە عەدنان زورفی لە ساڵی ١٩٦٦ لە شاری نەجەف لە دایکبووە و خوێندنی بەرایی لە کۆلیژی فقە زانکۆی کوفە تەواوکردووە و دواتر خوێندنی باڵای لە ھەمان زانکۆ تەواو کردووە. ناوبراو لە ١٩٨٣ پەیوەندی بە حیزبی دەعوەی ئیسلامی کردووە و لە ماوەی ساڵانی ٢٠٠٤ بۆ ٢٠٠٥ و دواتریش لە ٢٠٠٩ بووەتەوە بە پارێزگاری نەجەف.[١] عەدنان عەبد خزەیر عەباس زورفی سەرۆکی ھاوپەیمانی نەسرە لە پەرلەمانی عێراق. عەدنان زورفی ڕۆژی ١٦ی ئازار ٢٠٢٠ لەلایەن سەرۆککۆماری عێراق، بەرھەم ساڵح، بۆ پێکھێنانی حکومەت ڕاسپێردرا.[٢][٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «عەدنان زورفی بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەت ڕاسپێردرا». www.rudaw.net. رووداو. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی نیسانی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «عەدنان زەرفی ڕاسپێردرا بۆ دروستکردنی کابیننەی نوێ حکومەت». سنور میدیا. لە ٧ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.[بەستەری مردوو ]
- ^ «عەدنان زورفی و نەیارانی گرەو لەسەر سوپرایزی دوا کاتەکان دەکەن». www.wishe.net. وشە. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.