بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئاشتی ھەورامی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئاشتی هەورامی

عەبدوڵڵا عەبدولڕەحمان عەبدوڵڵا ناسراو بە ئاشتی ھەورامی (١٩٤٨ لە سلێمانی – ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ لە لەندەن) سیاسەتوانێکی کورد و وەزیری پێشووی سامانە سروشتیەکانی ھەرێمی کوردستان بوو.

لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان یاریدەدەری سەرۆکوەزیران بوو بۆ کاروباری وزە و ئەندامی ئەنجومەنی باڵای ھەرێمی نەوت و گازی کوردستان بوو.[١] ئاشتی ھەورامی لە کابینەکانی پێنجەم، شەشەم، حەوتەم و ھەشتەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا وەزیری سامانە سروشتییەکان بوو.[٢]

خوێندن و پیشە

[دەستکاری]

ساڵی ١٩٧١ بەکالۆریۆسی لە نەوت بەدەستھێناوە لە بەغدا، لە ھەمان ساڵ لە کۆمپانیای نەوتی عێراق لە بەسرە وەک ئەندازیار کاری کردووە. ساڵی ١٩٧٥ تا ١٩٨٢ لە بەریتانیا وەک ئەندازیار لە کۆمپانیایەکی نەوتی بەریتانی کاریکردووە. ساڵی ١٩٧٨ ماستەری لە ئەندازیاریی نەوت لە سکۆتلەند بەدەستھێناوە. ساڵی ١٩٨٢ تاوەکوو ١٩٨٥ گەورە ئەندازیاری ئینترا بووە. ساڵی ٢٠٠٦ بووەتە وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.[٢]

گەندەڵی

[دەستکاری]

زۆر جاران لەلایەن پەرلەمانتارن، وەزیران، و میدیاکانەوە ئاشتی ھەورامی تۆمەتبارکراوە بە گەندەڵی لە وەزارەتەکەی، وەرگرتنی بەرتیل و ناڕوونیی داھاتی وەزارەتەکەی.[٣][٤]

ئاشتی ھەورامی بەھۆی نەخۆشی لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، لەدوای نەشتەرگەرییەک لە لەندەن لە تەمەنی ٧٦ ساڵیدا کۆچی دواییی کرد.[٥]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ڕووداو: ئاشتی ھەورامی دەکرێتە یاریدەدەری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری وزە، نووسراو لە ٢١ی تەممووزی ٢٠١٩؛ ٢١ی تەممووزی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ٢١ی تەممووزی ٢٠١٩.
  2. ^ ئ ا «ناو و ژیانی وەزیرەکانی کابینەی ھەشت». ڕووداو. ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٤. لە ٢ ئەیلوول ٢٠١٦ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)
  3. ^ «عەلی حەمە ساڵح: لای ئاشتی ھەورامی بە بەرتیل ئیش دەڕوات». سپی میدیا. ٢٠ی ئابی ٢٠١٥. لە ٨ ئەیلوول ٢٠١٦ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)
  4. ^ «نھێنییەکی ئاشتی ھەورامی ئاشکرا دەکرێت». نەتەوە.نێت. ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥. لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  5. ^ «ئاشتی هەورامی کۆچی دوایی کرد» (بە کوردی). شارپرێس. ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤. لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)