بۆ ناوەڕۆک بازبدە

عەبدولڕەحمان سدیق

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
عەبدولڕەحمان سدیق

عەبدولڕەحمان سدیق (لەدایکبووی ٢ی ئازاری ١٩٦٢) نووسەر، ئەندازیار و سیاسەتمەدارێکی کوردە. ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بوو، لەماوەی ٢٠٠٣ تاکوو ٢٠٠٤ وەزیری ژینگەی عێراق بوو[١] ھاوکات ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران (پەرلەمان) ی عێراق بوو. لە ١٠ی ئابی ٢٠٢٠، پۆستی سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە لە ھەرێمی کوردستان پێدرا.[٢]

لە ساڵی ٢٠٠٦، عەبدولڕەحمان لە حەفتەنامەی (الافق الجدید) ستوونووس بووە لەژێر (المرفٲ) نووسیویەتی.[٣] ماوەیەکیش ناوبراو لە کەناڵی کوردستان ٢٤، لەبەرنامەی بەکوردی بەشداری دەکرد.[٤]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Iraq's post-war cabinet، ماڵپەڕی بی بی سی، ١ی ئەیلوولی ٢٠٠٣ بڵاوکراوەتەوە.
  2. بە بڕیاری نێچیرڤان بارزانی، عەبدولڕەحمان سدیق پۆستێکی باڵا وەردەگرێت، ماڵپەڕی ڕووداو، ٢٢ی ئابی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.
  3. عەبدولڕەحمان سدیق: پێویستمان بە گوتارێکی کوردستانیانەی ئاینی ھەیە ١٠ی ئابی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی دیپلۆماتیک، ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٦ بڵاوکراوەتەوە.
  4. عەبدولڕەحمان سدیق وەک سەرۆکی دەستەی ژینگە دەست بەکاربوو، ماڵپەڕی سپیدمیدیا، ١٠ی ئابی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.