عەبدولعەزیز بووتێفلیقە
عەبدولعەزیز بووتێفلیقە | |
---|---|
عبد العزيز بوتفليقة | |
لەدایکبوون | ٢ی ئازاری ١٩٣٧ Oujda (French protectorate in Morocco) |
مەرگ | ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (٨٤ ساڵ ژیاوە) Zéralda |
گۆڕ | El Alia Cemetery |
زانکۆ | |
پیشە | سیاسەتوان، دیپلۆمات، شۆڕشگێڕانە |
حیزب | National Liberation Front |
ھاوسەر | Amal Triki |
خێزان | Said Bouteflika |
خەڵاتەکان |
|
پلە | سەرۆک کۆماری جەزائیر (١٩٩٩–٢٠١٩)، chairperson of the Organisation of African Unity (١٩٩٩–٢٠٠٠)، سەرۆکی کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان (١٩٧٤–١٩٧٥)، Minister of Foreign Affairs of Algeria (١٩٦٣–١٩٧٩)، Permanent Representative of Algeria to the United Nations |
عەبدولعەزیز بووتێفلیقە (بە عەرەبی: عبد العزيز بوتفليقة؛ لەدایکبووی ٢ی ئازاری ١٩٣٧ – مردووی ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١) سیاسەتوانێکی جەزائیری بوو کە دەوروبەری ٢٠ ساڵان، لە ساڵی ١٩٩٩ ھەتا کاتی دەست کێشانەوەی لە ساڵی ٢٠١٩دا وەک سەرۆک کۆماری جەزائیر خزمەتی کرد. بووتێفلیقە لە ٢ی نیسانی ٢٠١٩ لەدوای چەند مانگ خۆپیشاندانی فراوان لە پۆستی خۆی دەستی کێشایەوە. ئەو بە نزیکەی ٢٠ ساڵان، درێژترین ماوەی سەرۆکایەتیی دەوڵەتی جەزائیری پێ بووە.[١] بووتێفلیقە لە ڕێکەوتی ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ و لە تەمەنی ٨٤ ساڵی و لە ماڵەکەی خۆیدا، بەھۆی وەستانی دڵەوە کۆچی دواییی کرد.[٢][٣][٤]
بووتێفلیقە لە کاتی شەڕی جەزائیردا وەک ئەندامی بەرەی ڕزگاریی نیشتمانی خزمەتی کردووە. دوای ئەوەی جەزائیر سەربەخۆیی لە فەڕەنسا وەرگرت، لە نێوان ساڵانی ١٩٦٣ ھەتا ١٩٧٩ وەک وەزیری دەرەوە و لە دانیشتنی نێوان ساڵی ١٩٧٤ بۆ ١٩٧٥ وەک سەرۆکی کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان خزمەتی کردووە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Introduction ::Algeria».
- ^ «Abdelaziz Bouteflika, Algeria's Longest-Serving President, Dies at 84». The New York Times (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). 18 September 2021. ISSN 0362-4331. لە 18 September 2021 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Former Algerian President Abdelaziz Bouteflika is dead». Observer Algerie. لە 18 September 2021 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
(یارمەتی) - ^ «L'ex président Abdelaziz Bouteflika n'est plus | El Watan». www.elwatan.com. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە 17 September 2021 ھێنراوە.
{{cite web}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
(یارمەتی)
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە عەبدولعەزیز بووتێفلیقە تێدایە. |
- وێبگەی فەرمی (بە فەڕەنسی)
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |