بۆ ناوەڕۆک بازبدە

عیزەدین حەداد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
عیزەدین حەداد
بە عەرەبی: عز الدين الحداد
لەدایکبوون٢٨ی تەممووزی ١٩٧٠
غەززە، دەوڵەتی فەلەستین
مردن١٥ی ئایاری ٢٠٢٦(٢٠٢٦-٠٥-١٥) (٥٥ ساڵ ژیاوە)
ڕیمال، دەوڵەتی فەلەستین
دڵسۆزیحەماس
ناسناوشبح القسام
ھۆی مەرگھێرشی ئاسمانی
زمانی زگماکیزمانی عەرەبی
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی عەرەبی
پیشەکارمەندانی سەربازی
پۆستەکانIzz ad-Din al-Qassam Brigades Chief of Staff
ئەندامی حیزبیحەماس
ئایینئیسلام
پلەی سەربازیbrigadier
ناکۆکیشەڕی غەززە، گرژییەکانی ٢٠٢١ی ئیسرائیل و فەلەستین، شەڕی غەززە
یەکەی سەربازیکەتیبەکانی شەھید عیزەدین قەسام
کینیەAbu Suhayb

عیزەدین حەداد (بە عەرەبی: عز الدين الحداد؛ ١٩٧٠ – ١٥ی ئایاری ٢٠٢٦) ناسراو بە ئەبوو سوھەیب،[ئ] سیاسەتوان و کەسایەتییەکی سەربازیی فەلەستینی بوو. ئەو لە ساڵی ٢٠٢٥ ھەتا کاتی تیرۆرکردنی لە ٢٠٢٦، وەک ڕێبەری حەماس لە کەرتی غەززە و فەرماندەی کەتیبەکانی قەسام کاری دەکرد. حەداد ھەروەھا فەرماندەی لیوای شاری غەززە و ئەندامی ئەنجومەنی بچووکی سەربازی بوو. ناوبراو بە یەکێک لە کەسایەتییە ناوەندییەکانی بزووتنەوەی حەماس دادەنرا و لانیکەم شەش کەتیبە لەژێر فەرماندەییی ئەودا کاریان دەکرد.[١] سەرەنجام حەداد لە ١٥ی ئایاری ٢٠٢٦، لە ھێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیدا کرایە ئامانج و تیرۆر کرا.[٢]

حەداد پێشتر لە چەندین ھەوڵی تیرۆرکردن ڕزگاری ببوو، لەنێویاندا یەکێکیان لە کاتی ھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە لە ساڵی ٢٠٢٣دا. لە ڕاگەیاندنەکانی سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٣دا، خەڵاتێکی دارایی بە بڕی ٧٥٠ ھەزار دۆلار لەسەر حەداد دانرابوو.[٣]

تێبینییەکان

[دەستکاری]
  1. ↑ (بە عەرەبی: أبو صهيب)

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ↑ «القائد عز الدین الحداد: شبح کتائب القسّام». موقع الخنادق - alkhanadeq.com (بە عەرەبی). لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  2. ↑ «Seven killed in Gaza as Israel says it targets Hamas leader». Reuters. 15 May 2025.
  3. ↑ «إعلام عبری: حماس تُعین "الشبح" قائدا لکتائب القسام | إرم نیوز». https://www.eremnews.com (بە عەرەبی). لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ھێنراوە. {{cite web}}: بەستەری دەرەکی لە |وێبگە= (یارمەتی)