عالیە خەلەف ساڵح

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
عالیە خەلەف ساڵح

لەدایکبوون١٩٥٦
نەتەوەعێراقی
ناوەکانی تردایکی قوسەی
پیشەمرۆڤدۆست
ناسراوە بەڕزکارکردنی ٥٠ سەربازی عێراقی لەدەست داعش
خەڵاتەکانمێدالیای وڵاتی عێراق،
خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەڵەتی

عالیە خەلەف ساڵح ناسراو بە دایکی قوسەی (لە دایکبووی ١٩٥٦ لە سەلاحەددین، عێراق) کەسایەتی مرۆڤدۆستی عێراقییە کە بەیەکێک لە پاڵەوانانی نەتەوەیی لە عێراق دەناسرێت.[١]

ژیان[دەستکاری]

عالیە لە نزیک تکریت، لە خێزانێکی سوننە لە ساڵی ١٩٥٦ لەدایکبوو. لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا ھاوسەرگیری کرد، ھەرگیز ھەلی ئەوەی نەبووە بچێتە قوتابخانە. لە ھێرشە تیرۆریستییەکانی داعش، ھاوسەر و کوڕ و برازاکانی لەدەستدا، ئەمەش لە ڕووداوەکانی سەربازگەی سپایکەر ڕوویدا. عالیە توانی زیاتر لە ٥٠ سەربازی عێراقی بە قاچاغ ڕزگاربکات کە لەنێویاندا کورد، شیعە، ئێزدی و کریستیان ھەبوون.[٢][٣] عالیە جلی ژنانی دەدایە کوڕ و پیاوەکان بۆئەوەی خۆیان بشارنەوە لە گەڕەکی ژنان و کێڵگەی خۆی. لەبەرئەوەشی کە داعشەکان بەدوای کەسە ڕاکردووەکان دەگەڕان ئەوا عالیە کارتی زانکۆی بۆ کەسە ڕزگاربووەکان درووستدەکرد، ھەروەھا ناوی خەڵکی ناوچەکەی لێدەنان.[٤] ھەروەھا ئەوانەشی کە شیعەبوون فێری دەکردن کە چۆن وەک سوننەکان نوێژ بکەن بۆئەوەی بەسەلامەتی بمێننەوە. دوای پێنج مانگ توانی لەڕێگای بارھەڵگرێکەوە ڕزگاریان بکات بەرەو شاری کەرکووک، عالیە ڕزگاربووەکانی لەنێو کۆمەڵێک لە ژنە خزمەکانی تێکەڵکرد. دوای ئەو کارەی عالیە، ئەوا ٢٥ لە ئەندامانی خێزانی عالیە بەپێ لەدەست داعش ڕایانکرد.[٥]

ڕێزلێنان[دەستکاری]

لە تەممووزی ٢٠١٥، لەلایەن سەرۆکوەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی خەڵاتی مێدلیای وڵاتی پێبەخشرا. دواتر لە ئازاری ٢٠١٨، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکاوە خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەڵەتی پێدرا.[٦][٧] لە ساڵی ٢٠١٩، لەلایەن وەزیری ڕۆشەنبیری عێراق عەبدولئەمیر حەمدانی خەڵاتێکی پەیکەری بڕۆنزی پێدرا.[٨]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ International Woman of Courage: Aliya Khalaf Saleh ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی sacivtx لە ڕۆژی ٢٨ی ئازاری ٢٠١٨ نووسراوە.
  2. ^ Afp (24 March 2018). "Mother Courage: Iraqi woman stands out as a beacon of hope in post-IS scenario". The Hindu (بە ئینگلیزی). ISSN 0971-751X. Retrieved 4 April 2018.
  3. ^ Morello, Carol (23 March 2018). "Melania Trump presents Women of Courage awards at State Department". Washington Post (بە ئینگلیزی). ISSN 0190-8286. Retrieved 4 April 2018.
  4. ^ Iraqi culture minister unveils statue of nationalist hero Umm Qusay، ماڵپەڕی عێراق ناو، لە ڕۆژی ١٠ی ئازاری ٢٠١٩ نووسراوە.
  5. ^ Afp (24 March 2018). "Mother Courage: Iraqi woman stands out as a beacon of hope in post-IS scenario". Retrieved 13 March 2019 – via www.TheHindu.com.
  6. ^ "Biographies of the Finalists for the 2018 International Women of Courage Awards". U.S. Department of State | Home Page. 1944-12-09. Archived from the original on 2018-03-23. Retrieved 2018-04-03.
  7. ^ "State Department honors International Women of Courage". UPI. 23 March 2018. Retrieved 3 April 2018.
  8. ^ https://www.iraqinews.com/features/iraqi-culture-minister-unveils-statue-of-nationalist-hero-umm-qusay/