شەڕی کانای

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شەڕی کانای
بەشێکە لەجەنگی دووەمی پونیک
وڵاتڕۆمای کەڤنار
دابەشکاریی کارگێڕیئاپولیا، Roman Italy
جێCannae
پۆتانی شوێن٤١°١٨′٢٣″N ١٦°٧′٥٧″E
کاتی ڕوودان٢ ئابی ٢١٦ BCE
Day in year for periodic occurrence٢ی ئاب
Order of battleencirclement
Map

شەڕی کانای (بە ئینگلیزی: Battle of Cannae) یەکێکە لە شەڕە گەورەکانی جەنگی دووەمی پونیک، کە لە ٢ی ئابی ساڵی ٢١٦ پێش زایین لە نزیک شارۆچکەی کانای لە باشووری ڕۆژھەڵاتی ئیتاڵیا ڕوویدا، کە سوپای کارتاجی بە سەرکردایەتی ھانیباڵ توانی سەرکەوتنێکی یەکلاکەرەوە بەدەستبھێنێت لە ڕێگەی شکاندنی سوپای ڕۆم لەژێر سەرکردایەتی لوسیۆس پاوڵۆس و گایۆس ڤارۆ. ئەو تاکتیکەی ھانیباڵ لە شەڕەکەدا بەکاری ھێنا بە یەکێک لە گەورەترین تاکتیکەکانی مێژووی سەربازی دادەنرێت.

ڕۆمەکان دوای دۆڕانی پێشوویان لە شەڕی ترێبیا لە ساڵی ٢١٨ پێش زایین و شەڕی دەریاچەی تراسیمێن لە ساڵی ٢١٧ پێش زایین، بڕیاریاندا ڕووبەڕووی ھانیباڵ ببنەوە لە کانای، بە نزیکەی ٨٧ ھەزار سەربازی ڕۆمی و ھاوپەیمانەکانیان. ڕۆمەکان بەکارھێنانی ھێزی پیادەیان لە پێکھاتەکەیان زۆر قووڵتر و چڕتر کرد زیاتر لە ئاسایی، لەکاتێکدا ھانیباڵ تاکتیکی مەقاشی بەکارھێنا. بەکارھێنانی ئەم تاکتیکە لەلایەن ھانیباڵەوە ئەوەندە سەرکەوتوو بوو کە سوپای ڕۆمەکانی بە تەواوی لەناوبرد. شاری کاپۆ و زۆرێک لە شارەکانی تری ئیتاڵیا دوای شەڕی کانای ڕووخان.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «معركة كاناي»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ٤ی ٩ی ٢٠٢٣.