شەڕی ڕیمس (١٨١٤)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شەڕی ڕیمس
بەشێکە لەGerman Campaign of 1813
وڵاتفەڕەنسا
دابەشکاریی کارگێڕیarrondissement of Reims
جێReims
پۆتانی شوێن٤٩°١٥′٤٦″N ٤°٢′٥″E
کاتی ڕوودان١٣ی ئازاری ١٨١٤
Map

شەڕی ڕیمس (بە فەڕەنسی: Bataille de Reims) (١٢–١٣ی ئازاری ١٨١٤) شەڕێک بوو لە ڕیمس لە فەڕەنسا لە نێوان ئیمپراتۆریەتیی سوپای فەڕەنسا (بە سەرۆکایەتی ناپلیۆن) و لەشکرێکی تێکەڵاوی ئیمپراتۆریەتیی ڕووسی و شانشینی پرووسیا (بە سەرۆکایەتی ژەنەڕاڵ ئیمانوێل دی سانت پرێست) ئەنجامدرا. لە یەکەم ڕۆژدا ڕووسەکان و پرووسەکان بە ئاسانی ڕیمسیان لەژێر دەسەڵاتی پاسەوانی نیشتمانی فەڕەنسا دەرھێنا و زیاتر لە نیوەی بەرگریکارەکانیان یان بەدیل گرت یان کوشتیانیان. لە ڕۆژی دووەمدا، سانت پرێست زۆر متمانەی بە خۆی بوو بەشێوەیەک کە بە بێباکی ھێزەکانی لە ڕۆژاوای شارەکە بڵاوکردەوە، نەیدەزانی کە ناپلیۆن بە ٢٠ ھەزار سەربازەوە نزیک دەبێتەوە. زۆر درەنگ بوو سانت پرێست تێبگات کە شەڕ لەگەڵ کێ دەکات و ھەوڵیدا پاشەکشە بکات. لە شەڕی دواتردا، سوپای فەڕەنسا زۆر بە بەھێزی ھێرشی کرد و ھاوپەیمانان بە زیانێکی زۆرەوە شکستیان ھێنا. لەکاتی شەڕەکەدا، سانت پرێست بەھۆی تۆپێکی ھاوتزەرەوە (جۆرێکە لە تۆپھاوێژ) بریندار بوو و دوای دوو ھەفتە گیانی لەدەستدا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Battle of Reims (1814)»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٤ی ٩ی ٢٠٢٣.