شەڕی ناپۆلی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شەڕی ناپۆلی
بەشێکە لەشەڕی سەد ڕۆژە
جێئیتالیا
کاتی ڕوودان٢٠ی ئایاری ١٨١٥
ڕێکەوتی دەستپێکردن١٥ی ئازاری ١٨١٥
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن٢٠ی ئایاری ١٨١٥

شەڕی ناپۆلی (بە فەڕەنسی: Guerre napolitaine) ململانێی نێوان شانشینی ناپۆلی لە ناپۆلی و ئیمپراتۆریەتیی نەمسا بوو. لە ١٥ی ئازاری ١٨١٥ دەستی پێکرد، کاتێک شا یواکیم مورات شەڕی دژی نەمسا ڕاگەیاند و لە ٢٠ی ئایاری ١٨١٥ بە واژووکردنی پەیمانی کاسالانزا کۆتایی ھات. شەڕەکە لە ماوەی سەد ڕۆژی نێوان گەڕانەوەی ناپلیۆن لە شوێنی دوورخستنەوەی و پێش ئەوەی پاریس بەجێبھێڵێت تا لە کۆتاییدا لە شەڕی واترلۆدا شکا. شەڕەکە بەھۆی ڕاپەڕینێکی لایەنگری ناپلیۆن لە ناپۆلی سەریھەڵدا، بە سەرکەوتنێکی یەکلاکەرەوەی نەمسا لە شەڕی تۆلێنتینۆ کۆتایی ھات، دوای ئەوە پاشای بۆربۆن فێردیناندی چوارەم وەک پاشای ناپۆلی و سیسیلیا گەڕێندرایەوە. دەستێوەردانەکانی نەمسا ئیتاڵیایان ناڕازی کرد، ئەمەش بووە ھۆی ھاندانی پاڵنەرەکانی یەکگرتنی ئیتاڵیا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «الحرب النابولية»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ٢ی ٩ی ٢٠٢٣.