شەفیقە قورەیشی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شەفیقە قورەیشی.

شەفیقە قورەیشی چالاکوانی مافەکانی ژنانی ئەفغانییە.[١] لە ساڵی ٢٠١٠ بووەتە پۆلیسی کۆلۆنێل و بەڕێبەری بەڕێوبەرایەتی مافەکانی منداڵان، مرۆڤ و جێندەری لە وەزارەتی ناوخۆی ئفغانستان.[٢][٣] ئەو دامەزرێنەر و ڕێبەری گرووپی ستراتیژی دامەزراندنی جێندەری، کە ئامانجی ھێنانەسەرکاری ٥٠٠٠ ژنە بۆ کارکردنیان لەوەزارەتی ناوخۆ ھەروەھا زیادکردنی ئامنجی کارکردنی وەزارەکەتە بۆ خزمەتکردنی ژنان.[٢] ھەروەھا کاری کردووە بۆ وشیارکردنەوە و یارمەتی ژنان لە ئاگاداربوون لە منداڵ، تەندرووستیان، دەروونیان و بەرزکردنەوەی توانای بەرگری.[٢] ئەو توانی لەبەشی پۆلیس چەندجارێک پلەکەی بەرزبکریتەوە، ئەمەش لەوکاتەی ئەم پلەبەرزکردنەوەیە بۆ ژنان فەرامۆشکرابوو بۆ چەند ساڵێک. لە ماوەی ساڵانی ١٩٩٦ تاکوو ٢٠٠١، لەسەردەمی حوکمڕانی تاڵیبان لە ئەفغانستان ئەوا لەکارەکەی دوورخرابوویەوە.[٤][٥]

لە ئازاری ٢٠١٠، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی وەرگرت.[٦]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ 2010 International Women of Courage Award
  2. ^ ئ ا ب Colonel Shafiqa Quraishi of Afghanistan | IIP Digital
  3. ^ Afghan Women Wary Of Overtures To Taliban : NPR
  4. ^ Afghan Strongwoman: Meet Colonel Shafiqa Quraishi[بەستەری مردوو]، ماڵپەڕی worldcrunch، ڕۆژی 2011-08-01 بڵاوکرایەوە.
  5. ^ "For Afghan female cops, fight starts at home – USATODAY.com". Retrieved 30ی Marchی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ 2010 International Women of Courage Award Winners Bios ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی awiu، ڕۆژی ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.