شێخ محەممەد مستەفا
ڕواڵەت
شێخ محەممەد مستەفا ناسراو بە شێخی چۆلی ناوی تەواوی شێخ محەممەد کوڕی شێخ مستەفا کوڕی حاجی عومەرە و ساڵی ١٨١٧ لە گەرەکی تەکییەی قەڵای ھەولێر لە دایکبووە، باوکی لەسەر دەستی مەولانا خالیدی نەقشبەندی تەریقەتی وەرگرتووە، لە ڕۆژی ھەینی ڕێککەوتی ١١ی تەممووزی ساڵی ١٨٩١ لە تەمەنی ٧٤ ساڵی کۆچی دوایی کردوە و ھەر لە نێو مزگەوتی شێخی چۆلی بە خاک سپێردراوە.[١]
ناسناوی شێخی چۆلی
[دەستکاری]سەرچاوە مێژوویییەکان دەڵێین: شێخ محەممەدی مزگەوتێکی لە شوێنێک بنیاد ناوە شوێنەکە چۆل بووە، خۆشی ھەر لەوێ بووە، بۆیە ناسناوی شێخی چۆلی وەرگرتووە.[٢]
نووسراوەکان لەسەر شێخی چۆلی
[دەستکاری]زۆر کتێب و نووسراو سەبارەت بە شێخی چۆلی نووسراون، لە ناو ئەرشیف و کتێبخانەکاندا ماونەتەوە، دوا کتێبیش لەلایەن نووسەری کۆچکردوو زوبیر بیلال ئیسماعیل نووسراوەتەوە، دواتر لەلایەن مەلا عیمادەدین فایز عەبدوڵڵا بۆ زمانی کوردی وەرگێرداروە.[٣]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «پێگەی ھەولێر». لە ١٩ی نیسانی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ «ئاژانسی میدیایی تورکمان». لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی نیسانی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە. ١٩ی نیسانی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ «کوردیپێدیا». لە ١٩ی نیسانی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.