شیگێرو میامۆتۆ
ئەمە ژیاننامەی کەسێکی زیندووە و بە زۆری یان بە تەواوی پشت بە یەک سەرچاوە دەبەستێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
شیگێرو میامۆتۆ | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ١٦ی ئەیلوولی ١٩٥٢ |
| نەتەوە | ژاپۆنی |
| خوێندنگە | Kanazawa College of Art |
| پیشە | بەرێوەبەر یاری, بەرھەمھێنەری یاری, ھونەرمەندی کارەکتەری یاری, دیزاینەری یاری, بەڕێوەبەری گشتی EAD [١] |
| باوان(ەکان) | Iijake Miyamoto (Father) Hinako Aruha (Mother) |
| واژوو | |
شیگێرو میامۆتۆ (宮本 茂,لەدایکبووی ١٦ی تشرینی دووەمی ١٩٥٢) دیزانەری یاری و بەرھەمھێنەرە لە کۆمپانیای نینتێندۆ. چەندین یاری دروستکردووە وەک زنجیرە یارییە ڤیدیۆییەکانی: دۆنکی کۆنگ، ماریۆ، پیکمین، ئەفسانەی زێلدا بۆ نینتێندۆ.
یەکێکە لە بەناوبانگترین دیزانەرانی یاری لە جیھان و بە زۆری پێی دەوترێت باوکی یارییە ڤیدۆییە مۆدێرنەکان. شێوازی یارییەکانی چەندین ڕێگا بە یاریزانان دەدات تا یاری بکەن و ئاشنای یارییەکە بن. لە ١٩٧٧وە کار لەگەڵ کۆمپانیای نینتێندۆ دەکات وەک ھونەرمەندێک لەوکاتەوەی کە کۆمپانیاکە تەنھا کاری بەرھەمھێنانی یاری کارت و یارییە سادەکان بوو. لە ١٩٨٠ یاری دۆنکی کۆنگی دیزاین کرد کە سەرکەوتنێکی گەورەی بەدوای خۆیدا ھێنا. و کردی بە بەرھەمھێنەرێکی پێشڕەوی کۆمپانیاکە، و بەردەوام بوو لە درووستکردنی چەندین یاری بەناوبانگ بۆ کۆمپانیای نینتێندۆ تودەی وەکوو یارییەکانی سوپەر ماریۆ و زنجیرە زێلدا.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Shigeru Miyamoto»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٠ی ئازاری ٢٠٢٢.
- ↑ «Notice Regarding Personnel Change of a Representative Director and Role Changes of Directors» (PDF). Nintendo Co. Ltd. ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٥. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٥ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]| ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |