شیفا گەردی
شیفا گەردی | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ١ی تەمموزی ١٩٨٦ |
| مەرگ | ٢٥ی شووباتی ٢٠١٧ |
| ھۆکاری مەرگ | تەقینەوەی بە بۆمبێکی چێندراو |
| نەتەوە | کورد |
| پەروەردە | دەرچووی ڕاگەیاندن |
| پیشە | پەیامنێر، ڕۆژنامەنووس، پێشکەشکار |
شیفا گەردی (ناوی تەواو: شیفا زکری ئیبراھیم؛ ١ی تەمموزی ١٩٨٦ لە زێوە - ٢٥ی شوباتی ٢٠١٧ لە مووسڵ)[١] پەیامنێر و پێشکەشکارێکی تەلەڤیزیۆنی بوو، لە ٢٠١٧ لە کاتی کار بەھۆی مینێکی چێندراو لە ماوەی شەڕی داعش لە شاری مووسڵ گیانی لەدەست دا.[٢][٣]
خوێندن و کار
[دەستکاری]شیفا بەشی کۆمپیوتەری پەیمانگای تەکنیکی لە ٢٠٠٦ تەواوکردووە. لە ٢٠١٣ بەشی ڕاگەیاندنی لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین تەواوکردووە. لەنێوان ساڵانی ٢٠٠٧ - ٢٠١٠ کاری مامۆستایەتی کردووە و لە ساڵی ٢٠٠٦ بووەتە ڕۆژنامەنووس. لەگەڵ تۆڕی میدیاییی ڕووداو کاری کردووە و بووەتە بەڕێوەبەری ئاوتپووتی کەناڵەکە.[٤] شیفا لە کاتی ڕزگارکردنی شاری مووسڵ بەرنامەیەکی تایبەتی بەناوی (فۆکس موسڵ)ی ھەبوو، و لە قۆناغی کۆتایی ڕزگارکردنی شارەکە وەک پەیامنێر ڕووداوەکانی شەڕی لە بەرەی ڕاستی شارەکە بۆ خەڵک دەگواستەوە.[٥]
مردن
[دەستکاری]شیفا لە ڕۆژی شەممە ٢٥ی شووباتی ٢٠١٧ لەکاتی رووماڵکردنی شەڕەکانی کۆنترۆڵکردنەوەی گەڕەکی مەئموون لەبەری ڕاستی شاری مووسڵ، لاقی لە تەلی بۆمبێکی چێندراو دەئاڵێت و بۆمبەکە دەتەقێتەوە و گیان لەدەست دەدات.[٦][٧][٨]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ شیفا گەردی لە موسڵ شەھید بوو | ڕووداو
- ↑ بەوێنە؛ ساتی ھێنانەوەی تەرمی رۆژنامەنوسی شەھید شیفا گەردی | خەندان
- ↑ شیفا گەردی رۆژنامەنوس شەھید بو|ئاوێنە[بەستەری مردوو]
- ↑ رۆژنامەنووس شیفا گەردی شەھید بوو | AA
- ↑ «شیفا گەردی شەهید بوو». xelk.org. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «چیرۆكی ئەو چاڵەی شیفا بەدوایدا دەگەڕا». metroo.org.
- ↑ «ساڵێكی خوێناویی بۆ پیشەی رۆژنامەگەری لە عیراقدا». rozhnamawany.com.
- ↑ «شیفا گەردی رۆژنامەنووسی كهناڵی رووداو گیانى لهدهستدا». speda.net.