بۆ ناوەڕۆک بازبدە

شیعەکان لە لوبنان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
خەمڵاندنی دابەشبوونی ئایینی لە لوبنان

موسڵمانانی شیعەی لوبنان ئەو لوبنانییانەن کە شوێن مەزھەبی شیعەی ئیسلامی دەکەون کە بە یەکێک لە گەورەترین مەزھەبە ئیسلامییەکانی وڵاتەکە دادەنرێت شانبەشانی سوننەکان.[١]

مەزھەبی شیعە لە لوبنان مێژوویەکی زیاتر لە ھەزار ساڵ ھەیە ئەمڕۆ شیعەکان نزیکەی ٣١.٥٪ی دانیشتوانی لوبنان پێکدەھێنن و بەمجۆرە ئەم مەزھەبە لە دوای سوننە پلەی دووەمی ھەیە.[٢] زۆربەی شیعەکان لە ناوچەی باکوور و ڕۆژاوای دۆڵی بیقاع دەژین، جگە لە باشووری لوبنان و باشووری زاحیەی بەیرووت زۆرینەیان شیعەی دوازدە ئیمامن و کەمینەیەک لە عەلەوییەکان لە باکوورن، و ڕێژەیەکی کەم لە ئیسماعیلییەکان. درووزەکان وەک پێکھاتەیەکی سەربەخۆی جیا لە شیعەکان پۆلێن دەکرێت، سەرەڕای جیابوونەوەیان لە عەقیدەی شیعەی ئیسماعیلی نزیکەی ھەزار ساڵ لەمەوبەر.

شیعەکان لە ڕێگەی حکوومەت و پەرلەمانەوە بەشداری سیاسەتی لوبنان دەکەن و میساقی نیشتمانی کە ڕێککەوتنێکی نەنووسراوی نێوان مەزھەبەکانی لوبنانە، مافی پێکھاتەی شیعە بۆ ھەمیشەیی پۆستی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران دەستەبەر دەکات.[٣] [٤]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Lebanon-Religious Sects». Global security.org. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئابی ٢٠١٠ ھێنراوە.
  2. {{https://web.archive.org/web/20201024175720/https://www.cia.gov/library/publications/the-world-factbook/geos/le.html#People}}
  3. «March for secularism; religious laws are archaic». NOW News. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی تەممووزی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئابی ٢٠١٠ ھێنراوە.
  4. «Aspects of Christian-Muslim Relations in Contemporary Lebanon». Macdonald.hartsem.edu. لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی تەممووزی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئابی ٢٠١٠ ھێنراوە.