شرەیا غوشال
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
شرەیا غوشال | |
|---|---|
![]() | |
| زانیارییەکان | |
| ناوی لەدایکبوون | شرەیا غوشال |
| لەدایکبووی | ١٢ی ئازاری ١٩٨٤ بهارامپور, ڕۆژئاوای بەنگال, هیندستان |
| پیشە(کان) | گۆرانیبێژی پلەی باک |
| ساڵانی چالاکبوون | ١٩٩٨-تاکوو ئێستا |
| کۆمپانیاکان | Sagarika |
| وێبگە | shreyaghoshal |
شرەیا غوشال لەدایکبووی ١٢ی ئازاری ١٩٨٤ (٣١ ساڵ) لە بهارامپور لە ڕؤژئاوای بەنگال لە هیندستان، شرەیا گۆرانیبێژی پلەی باک (playback)ی هیندییە کە گۆرانییەکانی بەزاری هیندی، بەنگالی، نیپاڵی، کاننادی، مالیالامی، تامیلی، تیلگویی وتووە. لە ئێستادا بەیەکێ لە هەرە گۆرانبێژە دیارەکان و دەنگخۆشەکانی بۆلیوود دادەنرێت. توانیویەتی جەماوەرێکی دیار لەخۆی کۆبکاتەوە هەر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ٢٣.٥ ملیۆن هەواداری هەیە کە لەو ١٠ کەسایەتییەیە هیندییە کە زۆرترین هەوادارییان هەیە لە فەیسبووک! بەجۆرێک پێشی چەندین ئەکتەر و کەسایەتی هیندی داوەتەوە. گۆڤاری فۆربیسی ئەمریکی بە یەکێ لە ١٠٠ ناودارترین کەسایەتی هیندی داناوە.تاکوو ئێستا شرەیا چەندین خەڵاتی بەدەستهێناوە لەوانە چوار جار خەڵاتی (National Film Awards)بۆ باشترین گۆرانبێژی پلەی باک وە پێنججاریش خەڵاتی فیلم فەیری وەرگرتووە لەگەڵ چەندەها خەڵاتی جۆراوجۆری دی. شرەیا بۆیەکەمینجار لە بۆلیوود لەساڵی ٢٠٠٢ بۆ فیلمی دیڤداس (Devdas) گۆرانی وت، لە فیلمی دیڤداس لە ٥ گۆرانی بەشداریکرد.
