شاجوانی کوردستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شاجوانی کوردستان
دروشمخانمانی کوردستان ھەموویان جوانن، بەڵام پێویستی بە شاجوانێک ھەیە..
دروستبوون٢٠١٢
جۆرشاجوان
ئۆفیسی سەرەکیھەولێر
شوێن
ئەندامانhip
خاتوو گراند ئینتەرناشناڵ
شاجوانی کیشوەرەکانی یەکگرتوو
زمانی فەرمی
کوردی
نوێنەرسەلوان زەیتۆ
وێبگەmisskurdistan.krd

شاجوانی کوردستان پێشبڕکێیەکی ساڵانەیە بۆ دیاریکردنی جوانترین کچی کوردستان ئەنجامدەدرێت. لە ساڵی ٢٠١٢دا، بۆیەکەمینجار پێشبڕکێیەکە لە ھەولێر ئەنجامدرا. شێنێ عەزیز ئاکۆ یەکەمین براوەی پێشبڕکێی شاجوانی کوردستان بوو. ساڵانە دەستەی گەشت و گوزاری ھەرێمی کوردستان بە پاڵپشتی کۆمپانیای بابیلۆن سەرپەرشتی بەڕێوەچوونی ئەم بۆنەیە دەکات.[١]

مێژوو[دەستکاری]

لە حوزەیرانی ٢٠١٢، بۆیەکەمینجار بە بەشداربوونی ١٧ پاڵێوراوی کچ پێشبڕکێیەکە لە ھەولێر ئەنجامدرا. شێنێ عەزیز ئاکۆ یەکەمین براوەی پێشبڕکێی شاجوانی کوردستان بوو. لە ئەیلوولی ٢٠١٣دا، بە بەشداری ٤٧ کچ، ئەمجارەیان فێنک محەممەد بووە شاجوانی کوردستان. دواتر لە ساڵانی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ بەھۆی شەڕی داعش لە عێراق، فیستیڤاڵی دیاریکردنی شاجوانی کوردستان بەڕێوەنەچوو.[١]

شاجوانەکانی کوردستان[دەستکاری]

ساڵ شاجوانی کوردستان ھاوەڵی یەکەم ھاوەڵی دووەم ژێدەر
٢٠١٨ سانا مەحموود کارێز میریان [٢]
٢٠١٦ ژالیا سیروان سەرگوڵ سەلام شادی عەبدولکەریم [١]
٢٠١٣ فێنک محەممەد [٣]
٢٠١٢ شێنێ عەزیز ئاکۆ [٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب "شاجوانی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠١٦ ھەڵبژێردرا، ڕووداو. لەلایەن ڕاوچی حەسەن ٧/١٠/٢٠١٦". Archived from the original on 12ی Novemberی 2016. Retrieved 9ی Mayی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  2. ^ شاجوانی ٢٠١٨ی کوردستان ھەڵبژێردرا ٩ی ئایاری ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., December 20-2018.
  3. ^ "Iraqi Kurds crown Miss Kurdistan 2013 Fenik Mohammad Abdul Karim". ekurd.net. Archived from the original on 27ی Julyی 2018. Retrieved 9ی Mayی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  4. ^ "Twelve Kurdish girls participating for miss Kurdistan 2013". ekurd.net. Archived from the original on 27ی Julyی 2018. Retrieved 9ی Mayی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]