سەرۆکی لێژنەی ئەورووپی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سەرۆکی لێژنەی ئەورووپی
لقیسەرۆک (ناونیشانی کۆمپانیا)
بەشێکە لەCollege of Commissioners of the European Union
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٩٥٨
شوێنی نیشتەجێبوونBerlaymont building
Appointed byپەرلەمانی ئەورووپا
Officeholderئورزولا فۆن دێر لاین
Nominated byئەنجوومەنی ئەورووپا
ڕێکخراوێک کە لەلایەن پۆستێک یان کەسێکەوە بەڕێوەدەبرێتلێژنەی ئەورووپی
دەسەڵاتی دادوەری دەگرێتەوەیەکێتیی ئەورووپا
Electorئەندامی پەرلەمانی ئەورووپا
وێبگەhttps://commissioners.ec.europa.eu/ursula-von-der-leyen_de، https://commissioners.ec.europa.eu/ursula-von-der-leyen_fr، https://commissioners.ec.europa.eu/ursula-von-der-leyen_en
فۆڕمی ناونیشانی نێرprésident de la Commission européenne

سەرۆکی لێژنەی ئەورووپی (بە ئینگلیزی: President of the Comission) پێگەیەکی فەرمییە لە یەکێتیی ئەورووپا کە بە باڵاترین بەرپرسی لێژنەی ئەورووپی ناودەبرێت. ئەم کۆمیسیۆنە دەسەڵاتی جێبەجێکاری یەکێتی ئەورووپایە و لە ڕاستیدا بەھێزترین دامەزراوەی ئەم یەکێتییە. سەرۆکی کۆمسیۆن بەرپرسیارە لە تەرخانکردنی پارە و دەرفەتی دیکە بۆ ئەندامانی یەکێتی و ئەگەر پێویست بکات دەتوانێت بڕیار لەسەر ھەڵبژاردنی نوێ بدات یان ئەندامان دەربکات. کارنامەی کۆمیسیۆنەکە دادەنێت و ھەموو یاساکانی یەکێتی ئەورووپا جێبەجێ دەکات کە لەلایەن پەرلەمانی ئەورووپا پەسەندکراون. لە مانگی تەممووزی ٢٠١٩ ئورزولا فۆن دێر لاین لەلایەن ئەنجومەنی ئەورووپاوە وەک کاندیدێک بۆ سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا بۆ پەرلەمانی ئەورووپا بۆ دەنگدانی متمانە کاندیدکرا. لە ١٦ی تەممووزدا بە نزیکەی زۆرینەی ڕەھای دەنگی نوێنەرانی پەرلەمانی ئەورووپا وەک سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا ھەڵبژێردرا. ژان کلۆد یونکەر تا ١ی کانوونی دووەم لە پۆستەکەیدا دەمێنێتەوە و گواستنەوەکەش لە ١ی کانوونی دووەم تەواو دەبێت.[١][٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Barigazzi, Jacopo; Herszenhorn, David M.; Bayer, Lili (2 July 2019). "EU leaders pick Germany's von der Leyen to lead Commission". POLITICO europe. Retrieved 2 July 2019.
  2. ^ Donahue, Patrick; Bodoni, Stephanie (2 July 2018). "EU Leaders Tap Germany's Von Der Leyen as Commission Chief". Bloomberg. Retrieved 8 July 2019.