سەروەر عەبدوڵڵا
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
سەروەر عەبدولڕەحمان عەبدوڵڵا (لەدایکبووی ١ی ١١ی ١٩٦٧ لە ھەولێر - ) نووسەر، ڕەخنەکار و وەرگێڕ و مامۆستای زانکۆ لە پسپۆڕی فەلسەفەی ڕەخنەی ئەدەبیدا.
ژیان
[دەستکاری]سەروەر عەبدولڕەحمان عەبدوڵڵا لە ١ی ١١ی ١٩٦٧ لە ھەولێر لە دایک بوو. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی لە ھەولێر تەواو کردووە، ساڵی ١٩٩٢ بیکالۆریۆسی لە زانکۆی موسڵ لە کۆلێژی ئەدەبیات، بەشی زمانی عەرەبی تەواو کردووە، لە ساڵی ١٩٩٤ ماستەری لە پسپۆڕی ڕەخنەی ئەدەبیدا لە زانکۆی سەلاحەدین ، بەشی زمانی عەرەبی تەواو کردووە، لە ساڵی ١٩٩٦ دکتۆرای لە فەلسەفەی ئەدەب - پسپۆڕی ڕەخنەی گشتی - لە زانکۆی بەغدا کۆلێژی پەروەردەی یەکەم، بەشی زمانی عەرەبی تەواو کردووە. زۆرینەی بەرھەم و پڕاکتیزەی کارەکانی لە بواری ڕەخنە و ئەدەبی تازەی کوردیدا دەخولێتەوە. لە پاڵ ئەمانەشدا چەندین کاری وەرگێڕانی لە زمانەکانی ئەڵمانی و تورکی و عەرەبییەوە بۆ زمانی کوردی ھەیە.
بەرھەمەکان
[دەستکاری]- لێرە لە سەر ڕووی ئەم زەمینە، (وەرگێڕان)، ٢٠٠٢
- بزووتنەوەی تازەگەری لە شیعری کوردیدا، ٢٠١٣
- ئەبیستیمولۆژیای شیعریی کوردی، ٢٠١٣
- دانپیدانان بە شەرمەزاریم،(وەرگێران)، ٢٠١٤