سەرفکردنی سووتەمەنی لە ئۆتۆمۆبیلەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شاشەی ڕێژەی بەکارھێنانی سووتەمەنی لە ئۆتۆمبێلی جۆری ھۆندا لە ٢٠٠٦.
لە ١٩١٦ لە تاقیکردنەوەی دروستکردنی سووتەمەنی لە ولایەتە یەکگرتوەکان، کێشی گالیسکەکە تەنھا ١٣٥ پاوەندە کە ٦١٫٢ کیلۆگرامە.

سەرفکردنی سووتەمەنی یان ئابووری سووتەمەنی لە ئۆتۆمۆبیلەکان پەیوەندی نێوان مەودای ڕۆیشتن لەلایەن ئۆتۆمبێلەکە و بڕی سووتەمەنی بەکارھاتوو نیشان دەدات. بەکارھێنانی سووتەمەنی دەتوانرێت پێوانەبکرێت بە قەبارەی سووتەمەنی بە مەودای ڕۆیشتن یان مەودای ڕۆیشتن بە ھەر یەکەیەکی قەبارە لە سووتەمەنی. لەبەرئەوەی بەکارھێنانی سووتەمەنی ئۆتۆمبێل ھۆیەکی گرنگە لە پیس بوونی ھەوا، و لەبەرئەوەی ھاوردەکردنی سووتەمەنی بەشێکی گەورەی بازرگانییە، زۆربەی وڵاتان مەرجی تایبەت بەسەر ئابووری سووتەمەنیدا دەسەپێنن. ڕێگەی جیاواز بەکاردێت بۆئەوەی لە توانای ڕاستەقینەی ئۆتۆمبێل نزیک ببنەوە. وزەی ناو سووتەمەنی پێویستە بۆئەوەی ئۆتۆمبێلەکە زاڵبێت بەسەر بەفیڕۆدانە جۆراوجۆرەکان (بەرگری ھەوا، لێخشاندنی تایە، ھتد) کە دروستدەبن لەکاتی پاڵنانی ئۆتۆمبێلەکە و لەکاتی دابینکردنی وزە بۆ سیستەمی ئۆتۆمبێلەکە وەک سیستەمی داگیرساندن و سیستەمی لەبارکردنی ھەوا. دەتوانرێت پلانی جۆراوجۆر بەکاربھێنرێت لە ھەریەک لە گۆرینەکان لە نێوان وزەی کیمیاوی لە سووتەمەنییەکە و جووڵە وزە لە ئۆتۆمبێلەکە. ڕەفتاری لێخوڕ کاردەکاتە سەر ئابووری سووتەمەنی، ھێنان و بردن وەک تاودانی لەپڕ و (brake)ی قورس دەبێتە ھۆی بەفیڕۆدانی وزە.

شینەکە U.S گاڵۆنە و سوورەکە ئیمپیرییەڵ گالۆنە.

ئابووری سووتەمەنی پەیوەندی نێوان مەودای ڕۆیشتن و بڕی سووتەمەنی بەکارھاتووە.

ئابووری سووتەمەنی دەتوانرێت بە دوو شێوە دەرببڕێت:

یەکەی سووتەمەنی بە مەودای دیاریکراو:

بە شێوەیەکی گشتی بە لێتر بۆ ١٠٠ کیلۆمەتر پیشاندەدرێت (ل/١٠٠کم)، لە زۆربەی وڵاتە ئەورووپییەکان، چین، ئەفریقای باشوور، ئوستوراڵیا و نیوزیلاند بەکاردێت. بەریتانیا و ئێرلەندا و کەنەدا ڕێ بە بەکارھێنانی لیتر بە ١٠٠ کیلۆمەتر یان میل بە گاڵۆنی ئیمپڕاتۆری دەدەن. لەزگەی سەر جامی ئۆتۆمبێلە تازەکانی ولایەتە یەکگرتووەکان بەکارھێنانی سووتەمەنی ئۆتۆمبێلەکە بە گاڵۆن بە ١٠٠ میل پیشان دەدات، لەگەل ڕێگە باوەکە کە میل بە گاڵۆنە. ژمارەی بچووک واتە کاراترە، لەکاتێکدا ژمارەی گەورە واتە کەمتر کارایە.

یەکەی مەودا بە یەکەی دیاریکراوی سووتەمەنی:

میل بە گاڵۆن (mpg) بە شێوەیەکی زیاتر لە ولایەتە یەکگرتووەکان، سکۆتلەندا، ئینگلتەرا و کەنەدا بەکاردێت. کیلۆمەتر بە لیتر (کم/ل) زیاتر لە شوێنەکانی تر بەکاردێت وەک ئەمریکا و ئاسیا و ھەندێک شوێنی ئەفریقا. لە وڵاتە عەرەبییەکان کم/٢٠ل کە دەکاتە کیلۆمەتر بە تەنەکە بەکاردێت، تەنەکە دەفرێکی کانزایە کە قەبارەکەی ٢٠ لیترە. ئەگەر میل بە گاڵۆن بەکارھات ئەوا پێویستە ئاماژە بە جۆری گاڵۆنەکە بدرێت، گاڵۆنی ئیمپڕاتۆری دەکاتە ٤٫٥٤٦٠٩لیتر، گاڵۆنی ولایەتە یەکگرتووەکان دەکاتە ٣٫٧٨٥لیتر. ئەگەر پێوانەی مەودا بە یەکەی سووتەمەنی بەکارھات ئەوا ژمارەی گەورە واتە کاراترە، لەکاتێکدا ژمارەی بچووک واتە کەمتر کارایە.

ئاماری ئابووری سووتەمەنی[دەستکاری]

ھەرچی کارامەیی گەرمایی (دەرھاتی میکانیکی بۆ وزەی کیمیاوی لە سووتەمەنی) مەکینەی پەتڕۆڵی بەرزبووەتەوە لە سەردەمی دەستپێکی دروستبوونی ئۆتۆمبێلەوە، ئەمە تاکە ھۆکاری ئابووری سووتەمەنی نییە.

یەکەمین توێژینەوە بۆ دیاریکردنی ئابووری سووتەمەنی لە ولایەتە یەکگرتووەکان(Mobil Economy Run))بوو، کە ڕووداوێک بوو ھەموو ساڵێک بەڕێوە دەچوو لەساڵانی ١٩٣٦ بۆ ١٩٦٨ (جگە لەکاتی جەنگی جیھانی دووەم). ئەمە بەڕێوە چوو بۆئەوەی کارامەیی سووتەمەنی ڕاستەقینە دەستەبەر بکات لە کاتی ڕۆشتنی ئۆتۆمبێلەکە لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێک لەسەر ڕێگەی ڕاستەقینە لەگەڵ ھاتوچۆی ئاسایی و دۆخێکی ئاسایی کەش وھەوا. (Mobil Oil Corporation) سپۆنسەری کرد و (United States Auto Club) ڕێی پێداو بەکاریخست. لە توێژینەوەکانی دوایتر، تێکڕای ئابووری سووتەمەنی بۆ ئۆتۆمبێلی سەرنشین لە ساڵی ١٩٧٨ لە ولایەتە یەکگرتووەکان باشتربوو لە ١٧میل بە گاڵۆن (١٣٫٨ل/١٠٠کم)، لە ساڵی ١٩٨٢ بەرز بۆوە بۆ ٢٢میل بە گاڵۆن (١٠٫٧ل/١٠٠کم). تێکرای ئابووری سووتەمەنی بۆ ئۆتۆمبێلی مۆدێل ٢٠١٧ بۆ بارھەڵگری سووک و ئۆتۆمبێلی بەرز (SUVs) لە ولایەتی ئەمریکا ٢٤٫٩میل بە گاڵۆنە (٩٫٤ل/١٠٠کم).

ڕەچاوکردنی وزە[دەستکاری]

لەبەر ئەوەی تەواوی ئەو ھێزەی دژایەتی جووڵەی ئۆتۆمبیلەکە دەکات (لە خێرای نەگۆڕ)لێکدانی ئەو مەودایەی کە ئۆتۆمبیلەکە دەیبڕێت ئەو کارە نیشاندەدات کە بزووێنەری ئۆتۆمبێلەکە دەبێت ئەنجامی بدات، توێژینەوە لەسەر ئابوری سووتەمەنی (بڕی ئەو وزەیەی کە بەکاردێت بۆ یەکەی مەودا کە ڕۆیشتووە) پێویستی بە شیکردنەوەیەکی وردی ھێزەکان ھەیە کە ڕێگری لە جووڵەی ئۆتۆمبێلەکە دەگرن، لە ڕووی فیزیایییەوە، ھێز دەکاتە ڕێژەی گۆڕانی دروستبوونی کار لەگەڵ مەودای ڕۆیشتوو.

بڕی کاری بەرھەم ھاتوو لەلایەن سەرچاوەی وزەی ئۆتۆمبێلەکە (وزەی بزووێنەرەکە) دەبێت کتومت ھاوڕێژەبێت لەگەڵ بڕی وزەی سووتەمەنی کە بەکار ھاتووە لەلایەن بزووێنەرەکە ئەگەر کارامەی بزووێنەرەکە یەکسان بێت بە بێ گوێدانە دەرھاتی توانا، بەڵام ئەمە مەرجێکی ھەمیشە نییە بەھۆی تایبەتمەندی ئیشکردنی بزووێنەری سووتانی ناوخۆیی.

بۆ ئۆتۆمبێلێک کە سەرچاوەی وزەکەی بزووێنەرێکی گەرمییە (بزووێنەرێک کە گەرمی بەکار دەھێنێت بۆ ئەنجامدانی کاری بەسوود)، بڕی ئەو وزەی سووتەمەنییە کە ئۆتۆمبێلەکە بەکاریدەھێنێت بۆ ھەر یەکەیەکی مەودا(ڕێگای تەخت) پشت دەبەستێت بە:

  1. توانای ثێرمۆداینامیک بزووێنەرە گەرمییەکە.
  2. ھێزی لێکخشاندن لە نێوان سیستەمی میکانیکی کە وزەی بزووێنەر دەگوازێتەوە بۆ تەگەرەکان.
  3. ھێزی لێخشاندن لە نێوان تەگەرەکان و ڕێگاکە (لێخشاندنی سووڕاوە).
  4. ھێزی ناوخۆیی دیکە کە بزووێنەر دژی کاردەکات (پێکھێنەری کارەبابی، فێنککەرەوەی ھەوا، پەمپی ھەوا، پانکەی بزووێنەر).
  5. ھێزی دەرەکی کە ڕێگری لە جووڵە دەکەن (با، باران).
  6. سووتەمەنی بەکارھاتوو لەکاتێکدا کە بزووێنەر بەکارە، وزە نادات بە تەگەرەکان (لەکاتی وەستان، برەیکینگ).

بە شێوەیەکی نموونەی، ئۆتۆمبێلێک کە بەخێرای جێگیر ڕێدەکات لەسەر زەوی تەخت لە ناو بۆشایییەک لەگەڵ تەگەری بێلێخشاندن دەتوانێ ڕێبکات لەھەر خێرایییەک بێ بە کارھێنانی ھیچ وزەیەک جگە لەو وزەیەی کە پێویستە ئۆتۆمبێلەکە بگاتە ئەو خێرایییە. بەشێوەیەکی نموونەیی ھەر ئۆتۆمبێلێک دەبێت وزە خەرج بکات بۆ ئەوەی زاڵبێت بەسەر ھێزی بەرگری ڕێگا کەپێکدێت لە (ئێرۆداینامیک، دراگ، بەرگری خولبوونەوەی تایە و وزەی بەفیڕۆچوو لە کاتی کەمکردنەوەی خێرای ئۆتۆمبێل بەھۆی لێخشاندنی وەستێنەری ئۆتۆمبێل.

وزەی بەرگری ڕێگا یان ئەو وزەیەی کە پێویستە بۆ ڕۆیشتنی ئۆتۆمبێلەکە دەتوانرێت بژمێردرێت بە ھەڵسەنگاندنی ھاوکێشەی جووڵەی ئۆتۆمبێلەکە لە سووڕێکی دیاریکراوی ڕۆیشتندا. بەشی بەرھەمھێنانی وزەی ئۆتۆمبێلەکە دەبێت بە لایەنی کەم ئەم وزەیە دەستەبەر بکات بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەکە بجوڵێنێت ، و بڕێکی گەورەی وزەی زیاتر بە فیڕۆدەچێت لە کاتی گۆڕینی وزەی سووتەمەنی بۆکار و گواستنەوەی ئەم کارە بۆ چرخەکان.

بە تێکڕای، سەرچاوەی لەدەستدانی وزە لە جووڵاندنی ئۆتۆمبێل دەکرێت کورتبکرێتەوە بەم شێوەیەی خوارەوە:

١. بەتوانای بزووێنەر (٢٠–٣٠٪)کە دەگۆڕێت بە گوێرەی جۆری بزووێنەر، بارستەی گشتی ئۆتۆمبێلەکە، خێرای بزووێنەرەکە (زۆربەی کات بە (RPM)پێوانە دەکرێت).

  1. ھێزی (ئێرۆداینامک دراگ) کە زیاد دەکات بەپێی دووجای خێرای ئۆتۆمبێلەکە.
  2. لێکخشاندنی خولبۆوە.
  3. وەستێنەری ئۆتۆمبێل، ھەرچەندە بەھۆی(ڕێجێنێرەتیڤ برەیکینگ) ھەندێک لە وزەی بەفیڕۆچوو دەتوانین بەکاربھێنینەوە بەڵام ھێشتا وزە لە دەست دەدەین.
  4. بەفیڕۆچوون لە گواستنەوەی وزە لە گێڕبۆکس کە دوو جۆری ھەیە:
    1. گۆڕینی دەستی کە کارامەی ٩٤٪.
    2. گۆڕینی ئۆتۆماتیک کە کارامەی ٧٠٪.
  5. لەبەرکردنی ھەوا، بزوێنەر دەبێت وزە بەکاربھێنێت بۆ بەکارخستنی کۆمپرێسەر کە کارامەی سووتانی کەم دەکات بەڵام ئەمە تەنھا لەکاتی ئیشکردنا.
  6. ئاراستەکردن بە وزە پێویستی بە تروومپای ھایدرۆلیکی ھەیە کە بە بەردەوامی بەبزووێنەرەوە بەستراوە و ئەمەش دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی کارامەی سووتەمەنی.
  7. ساردکردنەوە، زۆربەی ئۆتۆمبێلەکان پانکەیەک بەکاردێنن کە بە بەردەوامی بە ئۆتۆمبێلەکەوە بە شێوەی میکانیکی بەستراوە بۆ ئەوەی ھەوا ڕاکێشێت بە ناو ڕادێتەر کە ڕاستەوخۆ پەیوەندی ھەیە بەخێرای بزووێنەر.
  8. ھەموو سیستەمە کارەبایییەکانی ناو ئۆتۆمبێل کە وزە بەکاردەھێنن کە ھەمووی لە پاتری وەردەگیرێت ئەویش بەھۆی بزووێنەرەکەوە بارگاوی دەکرێتەوە لە ڕێگەی دینەمۆ.
  9. ئەو وزەیەیە کە پێویستە بۆئەوەی بزووێنەرەکە نەوەستێت لە کاتکدا کە وزە دابین ناکان بۆ چەرخی ئۆتۆمبێلەکە.

کارامەیی سووتەمەنی زیاتر کەم دەبێتەوە لە خێرایی کەمتر بەھۆی بارە کارەبایییەک وەک لە خێرایی بەرز لەبەر ئەوەی بارە کارەبایییەکان نەگۆرە لەکاتێکدا باری بزوێنەر بەرز دەبێتەوە لەگەل بەرزبوونەوەی خیرایی. کەواتە لە خێرایی کەمتر بەشێکی زیاتر لە وزەی بزوێنەر بەکاردێت بۆ بارە کارەبایییەکان.

بەھێزکردنی ئابووری سووتەمەنی[دەستکاری]

جۆر تەکنەلۆجیا ڕروونکردنەوە داھێنەر تێبینی
سووڕی بزوێنەر بەکارھێنانی بزوێنەری دیزێڵ لەبری بزوێنەری بەنزین بەکارھێنانی سووتەمەنی بەپێی کاری بەرھەم ھاتوو کەم دەکاتەوە لەخێرایی نزم ھێربەرت ئاکرۆید ستووەرت
پلانی سووتاندنی ناو بزوێنەر کۆنتڕۆڵکردنی سیستەمی ساردکردنەوە بە ئەلکترۆنی پلەی گەرمی بزوێنەر ڕێکدەخات
سووتاندنی ڕیکخراو سووتەمەنی دەکاتە ناو لوولەک ڕێک لەپێش داگیرساندن، بۆ بەرزکردنەوەی ڕێژەی پەستاندن لە بزوێنەری بەنزین بەکاردێت
سووتاندنی لاواز بەرزکردنەوەی ڕێژەی ھەوا/سووتەمەنی بۆکەمکردنەوەی لەدەستدانی سووتەمەنی کریسلەر
بەکارھێنانەوەی گازی بەکارھاتووی ساردکراوە (بزوێنەری بەنزین) کەمکردنەوەی لەدەستدانی سووتەمەنی، لەدەستدانی گەرمی، جیاکردنەوەی کیمیایی
بەکارھێنانەوەی گازی بەکارھاتووی ساردکراوە (بزوێنەری دیزێڵ) کەمکردنەوەی لووتکەی پلەی گەرمی سووتان
سووڕی ئاتکەنسەن درێژکردنەوەی ھەنگاوی کار تا کارامەیی گەرمی بەرزتر بێت جێیمز ئاتکەنسەن
گۆڕان لە کردنەوەو بەرزکردنەوەی زمانەکان کات و بەرزی کردنەوەی زمانەکان دەگۆڕێت بۆ باشتر کۆنتڕۆڵکردنی تێکەڵەکە
ئەندازەی گۆڕاوی تۆربۆچارجینگ ڕۆیشتنی ھەوا ڕێکدەخات بە چاککردنی پەڕەکانی تۆربۆچارجەر گارێت (ھەنیوێڵ)
تووینچارجینگ بەستنی تۆربۆچارجەر و سوپەرچارجەر پێکەوە لانسیا بۆ بزوێنەری بچووک بەکاردێت
ڕاستەوخۆ پڕژاندنی بەنزینن(GDI) ڕێ دەدات بەسوتاندنی لاوازتری سووتەمەنی لییۆن لێڤاڤاسیۆر
راستەوخۆ پڕژاندنی سووتەمەنی و تۆربۆچارجینگ (بزوێنەری دیزێڵ) تۆربۆچارجەر و پرژاندنی ڕاستەوخۆ پێکەوە دادەنێت لە بزوێنەری دیزێڵ ڤۆڵکسواگەن
ڕاستەوخۆ پڕژاندنی شێوە پەرژینی پەستانی پڕژاندن بەرز دەکاتەوە ڕۆبێرت ھیووبەر
ئینجێکتەری دیزێڵی پیزۆئێلێکتریک پڕژێنەری زیاتر بۆ ھەرخوولێکی بزوێنەر بۆ بەرزکردنەوەی وردی
مامەڵە لەگەڵ کردنی لوولەک کوژاندنەوەی لوولەکی دیاریکراو کاتێک توانایان پێویست نییە
داگیرساندنی پەستانی بارگەی چوونییەک(HCCI) ڕێ بە سووتانی لاوازتر دەدات لە پەستانی بەرزتر https://www.youtube.com/watch?v=B8CnYljXAS0
. بزوێنەری سکوودەری لەدەستدان بەھۆی دووبارە پەستاندن ناھێڵێت کارمێلۆ ج. سکوودەری
بزوێنەری ئاڵۆز (بزوێنەری ٦ ھەنگاو یان بزوێنەری ئاڵۆزی تۆربۆ) بەکارھێنانەوەی وزەی گازی سووتاو
بزوێنەری دیزێڵی ٢ ھەنگاو بەرزکردنەوەی ڕێژەی کار/کێش چارڵز ف. کێتەرینگ
تۆرباینی ھەڵمی گەرمی بزوێنەر لەڕێی تۆرباینی بچووک بەکاردێنێت بۆ دروستکردنی کار ڕەیمۆند فرێیمان(BMW)
ئۆتۆمبێلی پاتری دوو ڕەگی کارامەیی گەرمی بەرزدەکاتەوە دیین کامێن
ڕێچکەی پیستۆن بە کات ڕێکخراو وزە وەردەگرێت لە تێکەڵەی ناو لوولەک لەکاتی بەرزترین پلەی گەرمی
بەفیڕۆدانەکانی ناو بزوێنەر بزوێنەری بچووککراوی سوپەرچارجەر یان تۆربۆچارجەر کەمترین لادان بەکاردێنێت بۆ ھێزی پێویست ساب، لە ساڵی ١٩٧٨
چەورکەری باشتر بۆ کەمکردنەوەی لێخشاندن(ڕۆنی بزوێنەر، شلەی گێڕبۆکس، شلەی ئەکسل) وزەی بەفیڕۆچوو بەھۆی لێخشاندن کەم دەکاتەوە
کەمکردنەوەی لینجی ڕۆنی بزوێنەر کەمکردنەوەی وزەی بەکارھاتوو بۆ سووڕاندنەوەی شلەکان
ترومپای ڕۆنی لادان گۆڕاو خۆ بەدوور دەگرێت لە سووڕاندنەوەی زیاتر لە خێرایی بەرزتر
بەکارەباکردنی بەشەکانی بزوێنەر (ترومپای ئاو، ترومپای ئاڕاستەکردن بە ھێز و کۆمپرێسەری لەبارکردنی ھەوا) وزەی زیاتر بۆ ڕۆیشتن دەنێرێت یان سووتەمەنی پێویست کەم دەکاتەوە بۆ ھەمان توانای ھێزی ڕاکێشان
دۆخی کارپێکردنی بزوێنەر زیادکراوی ساردکەرەوە کارامەیی گەرمی سیستەمی ساردکرنەوە بەرز دەکاتەوە
زیادکردنی ژمارەی ڕێژەی گێڕبۆکسی دەستی کەمکردنەوەی خێرایی بزوێنەر لەکاتی ڕێکردنی نەرم
کەمکردنەوەی قەبارەی سیستەمی ساردکردنەوەی ئاوی بزوێنەر زووتر دەگاتە پلەی گەرمی کارامەیی
سیستەمی ھەڵکردن و کوژاندنەوە بەشێوەی ئۆتۆماتیکی بزوێنەر دەکوژێنێتەوە لەکاتی وەستانی ئۆتۆمبێل