بۆ ناوەڕۆک بازبدە

سەرشێوێنکە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لە ڕۆمانی نھێنی لێکۆڵینەوەیەک لە ڕەنگی سووردا، لێکۆڵەر شێرلۆک ھۆڵمز بەدواداچوون بۆ ئاماژەیەک دەکات کە دواتر ئاشکرا دەبێت کە بە مەبەست چەواشەکارانە دەردەکەوێت.

سەرشێوێنکە دەستەواژەیەکە بەکاردێت بۆ چەواشەکردنی پرسیارێکی پەیوەندیدار یان گرنگ، یان سەرنج لەسەر پرسیارێکی گرنگ لادەدات.[١] ئەم دەستەواژەیە ڕەنگە بەھەڵەبردنی لۆژیکی یان تەکنیکێکی گێڕانەوە بێت کە خوێنەر یان بینەر بەرەو دەرئەنجامێکی ھەڵە دەبات. سەرشێوێنکە ڕەنگە بە مەبەست بەکار بھێنرێت، وەک لە چیڕۆکی خەیاڵی یان وەک بەشێک لە شێوازەکانی ڕازیکردن (بۆ نموونە لە سیاسەتدا)، یان بەبێ مەبەست لە گفتوگۆدا بەکار بھێنرێت.[٢]

ئەم زاراوەیە لە ساڵی ١٨٠٧ لەلایەن مشتومڕناسێکی ئینگلیزیی ویلیام کۆبێت بەناوبانگ بوو، کاتێ چیرۆکێکی گێڕایەوە تیایە ئاماژە بە ماسییەکی برژاو دەکات کە لە ڕێگەی بۆنە بەھێزەکەی سەگێکی سەرقاڵ کرد بە بۆنی ماسییەکە و دووری خستەوە لە ڕاوکردنی کەروێشکێک.[٣]

ھەڵەی لۆژیکی

[دەستکاری]

وەک ھەڵەیەکی نافەرمی، سەرشێوێنکە دەکەوێتە ناو پۆلێکی فراوانی ھەڵەی پەیوەندیدارەوە. بە پێچەوانەی پیاوی پووش (straw man)، کە بریتییە لە شێواندنی پێگەی لایەنی بەرامبەر،[٤] سەرشێوێنکە بیرۆکەیەکی چەواشەکارە کە بەڕواڵەت جێی متمانەیە،[٥] ھەرچەندە لە کۆتاییدا پەیوەست بەوەوە نییە. دەشێت بە ئەنقەست یان بە ڕێکەوت ڕووبدات، و ھەمیشە مانای ئەوە نییە کە کەسێک ھەوڵی ھەڵخەڵەتاندن دەدات.[١] ئەم دەستەواژەیە بەشێوەیەکی سەرەکیی بەکاردێت بۆ جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە دەمەقاڵێکە پەیوەندی بەو بابەتەوە نییە کە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت. بۆ نموونە، «پێم وایە پێویستە مەرجەکانی خوێندنی ئەکادیمی بۆ قوتابیان توندتر بکەین. پێشنیار دەکەم پشتگیریی ئەمە بکەن چونکە ئێمە لە قەیرانی داراییداین و نامانەوێت مووچەکانمان کاریگەریی لەسەر بێت.» ڕستەی دووەم، ھەرچەندە بۆ پشتگیریی ڕستەی یەکەم بەکارھاتووە، بەڵام باسی ھەمان بابەت ناکات.

ئامرازی مەبەستدار

[دەستکاری]

لە چیڕۆکی خەیاڵی و ناخەیاڵیدا، نووسەر ڕەنگە بە ئەنقەست سەرشوێنکە بەکار بھێنێت بۆ چاندنی بەڵگەیەکی ھەڵە کە خوێنەر یان بینەران بەرەو دەرئەنجامێکی ھەڵە دەبات.[٦][٧] بۆ نموونە، قەشە ئارینگارۆسا، کە کارێکتەری ناو ڕۆمانی کۆدی داڤینچیی دان براونە، لە ڕۆمانەکەدا بە یەکێک لە پیلانگێڕێکی سەرەکییەکانی کڵێسا دانراوە، بەڵام دواتر دەردەکەوێت کە بێتاوانانە لەلایەن دوژمنی ڕاستەقینەی چیرۆکەکەوە ھەڵخەڵەتێنراوە. ناوی کارەکتەرەکە وەرگێڕانێکی ئیتاڵییە و بە واتای "ماسی سوور - aringa rosa" دێت و لە بنچینەوە "rose " بە مانای "پەمەیی" دێت کە زۆر نزیکە لە "سوور - rossa".[٦] سەرشێوێنکە لە یەکەم چیرۆکی شێرلۆک ھۆڵمز دەردەکەوێت، بە ناوی لێکۆڵینەوەیەک لە سکارلێتدا، کە تێیدا بکوژەکە لە شوێنی تاوانەکە وشەی “Rache” دەنووسێت واتا «تۆڵەسەندنەوە» بە زمانی (ئەڵمانی)، وادەکات پۆلیس و خوێنەر، بە ھەڵە وا دابنێن کە ئەڵمانییەک تێوەگلاوە.

سەرشێوێنکە زۆرجار لە خوێندنی یاسایی و پرسیاری تاقیکردنەوەدا بەکاردێت بۆ چەواشەکردن و سەرقاڵکردنی قوتابییان لە گەیشتن بە ئەنجامێکی دروست سەبارەت بە کێشەیەکی یاسایی، بۆ مەبەستی تاقیکردنەوەی تێگەیشتنی قوتابییان لە یاسا، و توانایان بۆ ناسینەوەی وەڵامی دروست.[٧]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئ ا Oxford English Dictionary https://web.archive.org/web/20150924085502/http://www.oed.com/view/Entry/160314. لە ڕەسەنەکە لە September 24, 2015 ئەرشیڤ کراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= (یارمەتی); پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  2. ^ Red-Herring (15 May 2019). txstate.edu (بە ئینگلیزی) https://www.txstate.edu/philosophy/resources/fallacy-definitions/Red-Herring.html. لە 31 August 2021 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= و |ڕێکەوت= (یارمەتی); پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  3. ^ Niazi, Nozar (2010). How To Study Literature: Stylistic And Pragmatic Approaches. PHI Learning Pvt. Ltd. p. 142. ISBN 978-81-203-4061-9. لە 9 October 2013 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 2 March 2013 ھێنراوە. {{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |archive-date= (یارمەتی)
  4. ^ Dupriez, Bernard Marie (1991). Dictionary of Literary Devices: Gradus, A-Z. Translated by Albert W. Halsall. University of Toronto Press. p. 322. ISBN 978-0-8020-6803-3. لە 2 March 2013 ھێنراوە. {{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)
  5. ^ Turco, Lewis (1999). The Book of Literary Terms: The Genres of Fiction, Drama, Nonfiction, Literary Criticism and Scholarship. UPNE. p. 143. ISBN 978-0-87451-955-6. لە 9 October 2013 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 2 March 2013 ھێنراوە. {{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |archive-date= (یارمەتی)
  6. ^ ئ ا Lieb, Michael (2011). The Oxford Handbook of the Reception History of the Bible. Oxford University Press. p. 370. ISBN 978-0-19-967039-0. لە 22 February 2017 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. {{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |archive-date= (یارمەتی)
  7. ^ ئ ا Sheppard، Steve، ed. (2005). The history of legal education in the United States: commentaries and primary sources (2nd print. ed.). Clark, N.J.: Lawbook Exchange. ISBN 978-1-58477-690-1.