دان براون
ئەمە ژیاننامەی کەسێکی زیندووە و بە زۆری یان بە تەواوی پشت بە یەک سەرچاوە دەبەستێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
دان براون | |
|---|---|
براون لە ٢٠١٥ | |
| لەدایکبوون | دانێل جێرهاد بڕوان[١] ٢٢ی حوزەیرانی ١٩٦٤ Exeter, New Hampshire, U.S. |
| پیشە | ڕۆماننووس |
| زمان | ئیسپانی و ئینگلیزی |
| نەتەوە | ئەمریکی |
| دەرچووی زانکۆی | Amherst College |
| چەشن | هەستبزوێن, سەرکێشی, نهێنی |
| کارە بەرچاوەکان | Digital Fortress Deception Point Angels & Demons The Da Vinci Code The Lost Symbol Inferno |
| ھاوسەر | Blythe Newlon (m. 1997) |
| واژوو | |
| وێبگە | |
| www | |
دان بڕاون (لەدایکبووی ٢٢ی حوزەیرانی ١٩٦٤) نووسەرێکی ئەمریکیە و ژمارەیەک چیرۆکی خەیاڵاوی و ھەست بزوێنی بڵاوکردۆتەوە بەشێوەیەکی زانستی و فەلسەفی، لە ٢٢ی حوزەیرانی ١٩٦٤ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەدایکبووە، باوکی بڕاون مامۆستای زانستی بیرکاری بووە و خەڵاتێکی زۆری لەم بوارەدا وەرگرتووە، دایکیشی توانا بووە لە مۆسیقای ئایینی ھەر بۆیە بڕاون لە کەشێکی زانستی و ئایینی پەروەردەکراوە.
دان بڕاون ھاوسەرگیری لەگەڵ بلایس کردووە کە مامۆستای زانستی ھونەرە و وێنەکێشە و زۆرجاریش بۆ گەشتەکانی دۆزینەوە یاوەرێتی، دەرچووی زانکۆی ئامھێرستە و بۆ ماوەیەکی کەم مامۆستای زمانی ئینگلیزی بووە و دواتر ھەموو توانای خۆی لەنووسینەوە بەکارھێناوە، گۆڤاری تایم خستوێتێ نێو لیستی ئەو ١٠٠ کەسەوە کە کاریگەرترین کەسایەتین لە جیھاندا و وێنەکانی بوونەتە لاپەڕەی یەکەمی رَۆژنامە و گۆڤارەکان و ڕۆمانەکانی بۆ زیاتر لە ٤٠ زمان وەرگێڕدراون.
دان بڕاون ژمارەیەکی زۆر ڕۆمان و چیرۆکی بڵاوکردۆتەوە و ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ڕۆمانی کۆدی دافینشی بە باشترین کتێب ناوی بردووە و ۆرترین کڕیاری ھەبووە. چیرۆک و ڕۆمانەکانی بە ھەست بزوێنی و سەرنجڕاکێشی دەناسرێتەوە و خوێنەر واھەست دەکات سەیری فیلمێکی سینەمایی دەکات، ھەر بۆیە چیرۆک و ڕۆمانەکانی بەئاسانی گەیشتونەتە سینەما و کاریان بۆ کراوە و کراون بەفیلم لەوانە ڕۆمانی کۆدی دافینشی و فریشتە و شەیتانەکان کە ھەردووکیان لەنواندنی تۆم ھانکسە.
ساڵی ٢٠٠٩ دان بڕاون و خزمە نزیکەکانی بڕی زیاتر لە ٢ میلیۆن دۆلار ئەمریکیان بەخشیوە بە ئەکادیمیای فیلیبس تاکو بدرێت بە کۆمپیوتەر و پێداویستیەکانی تر بۆ ئەو قوتابیانەی ھەژار و کەم دەرامەتن، ھەروەھا خۆیی و ھاوسەرەکەی یارمەتی دامەزراوەی نیوھامشیری خێرخوازی دەدەن، ھەروەھا دان بڕاون و بلایسی ھاوسەری لە ساڵی ٢٠١١ بەخشینی دان و بلایسیان دەستپێکردووە.
سەرچاوە
[دەستکاری]- ویکیپیدیای عەرەبی.