بۆ ناوەڕۆک بازبدە

سەربەندان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سەربەندان
گوند
وڵاتئێران
ئوستانتاران
قەزادەماوەند
ناحیەئەبرشیوە
ناوچەی کاتیUTC+٣:٣٠

سەربەندان گوندێکی کوردنشینە لە ناوچەی ئەبرشیوە سەر بە پارێزگای تاران. ئەم گوندە ناوەندی ناحیەی ئەبرشیوەی شاری دەماوەندە و بە گوندێکى پڕ لە دانیشتووانى بەشی ناوەڕاستی شاری دەماوەند دادەنرێت.

ئەم گوندە بە ٨٠ کم لە ڕۆژهەڵاتی تاران دوورە و نزیکە لە ڕێگای فیروزکۆ. لە ساڵانی ڕابردوودا بەهۆی زۆری ئاو و کەشوهەوای نایاب، ئەم گوندە زۆر بەناوبانگ بووە. گوندی سەربەندان زستانی سارد و هاوینێکی فێنکى هەیە، بۆیە باشترین کات بۆ سەردانی ئەم گوندە سەرەتای هاوینە.[١] گەرووی سەربەندان و ئەو ڕێگایەی کە بەرەو دەریاچەی تار دەڕوات لە بەھار و ھاویندا پڕە لە گەشتیار. گوندەکانی نزیک لە دەریاچەی تار بریتین لە ھۆیەر، دەھنار، مومج، لێپشت، یەھەر.

خەڵکی سەربەندان بە ڕەچەڵەک کوردی کرمانجن کە لە سەردەمی محەممەدخانی قاجار لە چنارانی خوراسانەوە ڕوویان لەم ناوچەیە کردووە؛ بەڵام دەگوترێت کە لە بەرامبەر بەشداری کوردانی قۆچان لە سوپای نادر شا (سەدەی ١٨) ئەم ناوچەیەیان پێدراوە و لێرە نیشتەجێ بوونە. زمانی ئاخاوتنی خەڵکەکە شێوەزارێکی کرمانجی یەو بە سەربەندی ناسراوە.[٢]

گوندەکانی دراوسێ

[دەستکاری]

سەربەندان لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندی جابان و لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ سەیدئاباد و لە باکوورەوە لەگەڵ ھویەر و لە باشوورەوە لەگەڵ موغانەک ھاوسنوورە.

ئابووری و بەرھەمی گوندەکان

[دەستکاری]

پیشەی سەرەکی خەڵکی ئەم گوندە کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییە. ھەروەھا باخداری لە سەربەندان لە گەشەکردندایە، بە جۆرێک لە وەرزی دروێنەی سێوی سەربەندان، ژمارەی کرێکارانی ناوچەکە بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوە و کڕیاران بە لێشاو دەڕژێنەئەم ناوچەیە.

ڕیشەی ناوەکەی

[دەستکاری]

ڕیشەی ناوی سەربەندان دەگەڕێتەوە بۆ بوونی ئاوی پێویست لەم ناوچەیەدا کە ڕۆڵی سەربەندانی بۆ زەوییە کشتوکاڵییەکانی خوارەوەی ڕووبارەکان گێڕاوە.

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ "اقامتگاه های بوم گردی روستای سربندان : عکس ها، رزرو آنلاین، بهترین قیمت" (بە فارسی). رزرو اقامتگاه های بوم گردی، هتل سنتی و کلبه | یواسپیس.
  2. ^ https://www.sarbandan.com/کمر-هاجر/