سەد ساڵ تەنیایی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە سەد ساڵ لە تەنیاییەوە ڕەوانە کراوە)
سەد ساڵ تەنیایی
نووسەرگابریێل گارسیا مارکێز
سەردێڕی سەرەکیCien años de soledad
وەرگێڕگرێگۆری ڕاباسا
وڵاتکۆڵۆمبی
زمانئیسپانی
چەشنڕیالیزم، ڕۆمان
بڵاوکەرەوەھارپەر (ئەمریکا)
Jonathan Cape (بەریتانیا)
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە
١٩٦٧
بڵاوبوونەوە بە ئینگلیزی
١٩٧٠
OCLC١٧٥٢٢٨٦٥

سەد ساڵ تەنیایی (بە ئیسپانی: Cien años de soledad) ڕۆمانێکی نووسەر و ڕۆماننووسی ناوداریی کۆڵۆمبی گابرێل گارسیا مارکیزە. لە ساڵی ١٩٦٧ دا چاپ کراوە و نزیکەی سی میلیۆن دانەی لێ فرۆشراوە. بۆ نزیکەی سی زمانی جیھانیش وەرگێڕدراوە. بەھۆی ئەم ڕۆمانەوە خەڵاتی نۆبڵی وێژە لە ساڵی ١٩٨٢ بە گابریل گارسیا مارکیز بەخشرا. [١] مارکێز ئەم ڕۆمانەی لە ساڵی ١٩٦٥ دا لە مەکسیک نووسیوە. دوای دوو ساڵ دەزگای (سودا ئەمریکانا بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە) لە ئەرجەنتین بۆ یەکەمجار ھەشتا ھەزار نوسخەی لێ چاپکرد. ئەم ڕۆمانە بە گرنتگترین ڕۆمانەکانی ئیسپانیا و ئەمریکا دائەنرێت. یەکێکیشە لە بەناوبانگترین کارە ئەدەبییەکانی جیھان. ڕۆمانی سەد ساڵ تەنیایی یەکەمین ڕۆمانە کە زۆرترین جار خوێندراوەتەوە و وەرگێڕدراوە بۆ سەر زمانە جیھانییەکانی دیکە.

کورتە[دەستکاری]

نووسەر لەم ڕۆمانەدا ڕووداوەکانی شارۆچکەیەک ئەگێڕێتەوە لە دەمی ژیاننامەی خێزانێکەوە بە ناوی خێزانی پویندیا بە درێژایی شەش نەوە کە ئەم خێزانە لە گوندێکی خەیاڵی ئەژین بەناوی ماکۆندۆ. کە زۆربەی ناوی مناڵ و نەوەکانیشیان وەک لە ڕۆمانەکەوە ھاتوە بەناوی لادێکەیانەوە ناو ئەنێن.

کەسایەتییەکانی ناو ڕۆمانەکە[دەستکاری]

  1. خۆسێ ئەرکادیۆ پۆندیا (دامەزرێنەری لادێکە).
  2. ئۆرسۆلا (خێزانی دامەزرێنەری لادێکە).
  3. عەقید ئۆرلیانۆ کوڕی ئەرکادیۆ
  4. ئەرکادیۆی کوڕ(کوڕی دامەزرێنی لادێکە).
  5. ڕێبیکا کچی بنەماڵەکەیە کە ھەڵیان گرتۆتەوە.
  6. ملکیادیس
  7. ڤێرسپی کراسۆ (گەنجێکی ئیتاڵییە ھاتووە بۆ لادێکە بۆ ئەوەی فێری مۆسیقا ببێت).
  8. ئەمارانتا
  9. بیلار تینێرا.

پەراوێزەکان[دەستکاری]