سەدەی ٨ەم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سەدەی ھەشتەم ماوەیەکی کاتییە لە یەکەم ڕۆژی ساڵی ٧٠١ تا کۆتا ڕۆژی ساڵی ٨٠٠ بەپێی ڕۆژژمێری زایینی.

ئەم سەدەیە گەواھیدەری داگیرکارییە شانشینی ئومەوی بوو کە لە داگیرکردنی ئیسلامی بۆ سەر ئیسپانیا دەستی پێکرد بە سەرۆکایەتی تاریق کوڕی زیاد و شکستی ڤیزیگۆتەکان. و داگیرکردنی دۆڵی ئیندۆس بە سەرکردایەتی محەمەدی کوڕی قاسم سەقافی، داگیرکردنی وڵاتانی ئەودیوی ڕووبار بوخارا و سەمەرقەند و کابول، پاشان کشگەر لە سنوورەکانی چین بە سەرکردایەتی قوتەیبەی کوڕی موسلیم. ھەروەھا گەواھیدەری ڕووخانی خەلافەتی ئومەوی و دامەزراندنی خەلافەتی عەباسی بووە.و لە شانشینی فرانکەکاندا، کودەتایەک دژی شانشینی مێرۆڤینجی ڕوویدا و شانشینی کارلونجی دامەزرا کە دەستی کرد بە فراوانبوون لە ڕۆژاوای ئەورووپادا لە ھەنگاوێکدا بۆ دامەزراندنی ئیمپراتۆریەتیی فرانکەکان.لە ژاپۆن گەواھیدەری سەرەتای سەردەمی نارا بوو لە سەرەتای سەدەکە و سەرەتای سەردەمی ھێیان لە کۆتایی سەدەدا.[١] [٢] [٣]

نەخشەی وڵاتانی جیھان لە ساڵی ٧٥٠ی زایینی
وێنەکێشانێکی ئەندێشەیی شەڕی قووللەکان، یەکێک لە شەڕەکانی سەدەی ھەشتەم

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Roberts, J., مێژووی جیھان, Penguin, 1994.
  2. ^ "Umayyad dynasty | Achievements, Capital, & Facts". Retrieved 2020-09-03.
  3. ^ "Abbasid caliphate | Achievements, Capital, & Facts". Retrieved 2020-09-03.