سەحەر دەولەتشاھی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە سەحەر دەولەتشاهیەوە ڕەوانە کراوە)
سەحەر دەولەتشاھی
لەدایکبوون٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٩، ١٩٨٠ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (تەمەن ٤٤ ساڵ)
تاران لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
زانکۆ
  • Soureh University
  • Islamic Azad University لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەئەکتەر، ئەکتەری فیلم، performing artist لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
ھاوسەرRambod Javan لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

سەحەر دەولەتشاھی (لەدایکبووی ٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٩ لە تاران، ئێران) ئەکتەرێکی سینەما، شانۆ و تەلەڤیزیۆنیی ئێرانییە. سەحەر لە زیاد لە ٣٠ فیلم و زنجیرەی ئێرانیدا ڕۆڵی گێڕاوە و یەکەمین کاری پیشەییی لە شانۆی نیمروز خواب آلود دا بوو کە لە دەرھێنانی آیت نجفییە. یەکەمین ڕۆڵی سینەماییی لە ساڵی ٢٠٠٥ لە فیلمی چھارشنبە سووری لە دەرھێنانی ئەسغەر فەرھادی بوو، و لەگەڵ زۆرێک لە دەرھێنەرە ناسراوەکانی ئێران دا ھاوکاری کردووە.

سەحەر لە زنجیرەکانی کتاب فروشی ھدھد، مسافران، نابردە رنج، توطئە فامیلی، عالیجناب، قلب یخی و ساخت ایران ٢ بەشداریی کردووە.

سەحەر دەولەتشاھی لە بەشەکانی ئەدەبیاتی نمایش و وەرگێڕی زمانی فەڕەنسی دەستی بە خوێندن کرد. کارە ھونەرییەکانی خۆی بە شانۆ دەست پێ کرد. ئامادەبوونی ئەو لە دیمەنی شانۆییدا بووە ھۆی یەکترناسین لەگەڵ ڕامبد جواندا کە لە ١٧ی ئازاری ۲۰۰۹ پێکەوە ھاوسەرگیرییان کردووە.

لە ساڵی ٢٠١٥دا لێک جیابوونەوە. سەحەر دەولەتشاھی توانیویەتی بۆ ڕۆڵگێڕان لە فیلمی عصر یخبندان لە ٣٣یەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی فەجردا و بۆ ڕۆڵگێڕان لە فیلمەکانی عرق سرد و چھارراە استانبول لە ٣٦ەمین خولی ڤیستیڤاڵی فیلمی فەجردا، سیمرغی بلوریی باشترین ئەکتەری ڕۆڵگێڕی تەواوکەری ژن بەدەست بێنێت.

سەحەر تا ئێستا دوو جار براوەی سیمرغی بلوری باشترین ڕۆڵگێڕی تەواوکەری ژن بووە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «سحر دولتشاهی»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠.


بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]