سەحیحی بوخاری
نووسەر | محەمەد کوڕی ئیسماعیل بوخاری |
---|---|
وڵات | بوخارا، ئوزبەکستان |
زمان | عەرەبی |
زنجیرەکان | شەش کتێبەکەی فەرموودە |
بابەت | فەرموودە |
سەحیحی بوخاری، (بە عەرەبی: صحيح البخارى) بە ڕاستترین کتێبی فەرموودە دادەنرێت لەلای ئیسلامی سوننە، ئەبوعەبدوڵڵا محەمەد کوری ئیسماعیل بوخاری کۆی کردۆتەوە، کە یەکەم کتێبی دانراوە لە فەرموودە سەحیحەکانی پێغەمبەری ئیسلامدا. و کۆی فەرموودەکانی کتێبەکە حەوت هەزار و دوو سەد و حەفتا و پێنج فەرموودەیە بە دووبارە بووەکانەوە، بە بێ دووبارە بوونەوە چوار هەزار فەرموودەی پێغەمبەر محەممەدە.[١]
بوخاری هەستاوە بە کۆکردنەوەی فەرموودەکان و لێکۆڵینەوە لە ڕاستی فەرموودەکان بە پێی ئەو زانستی فەرموودەیەی داینا. و بە یەکەم کتێبی فەرموودە دادەنرێت لای سوننە و جێگەیەکی دیاری هەیە لایان.[٢]
دانەرەکەی
[دەستکاری]سەحیحی بوخاری دانراوی بوخارییە کە خەڵکی بوخارایە لە ئاسیای ناوەڕاست، و تەمەنی شانزە ساڵ بوو کە دەستی کرد بە نووسینی سەحیحەکەی و تەواوی کرد لە تەمەنی سی و هەشت ساڵیدا یان لە نزیکەی ساڵی ٢٣٢کۆچی، بوخاری لە دایکبووە لە ساڵی ١٩٤کۆچی و کۆچی دوایی کردوە ساڵی ٢٥٦کۆچی.[٣]
هۆ و ماوەی دانانی
[دەستکاری]بوخاری ئەڵێت؛ لەلای ئیسحاق کوڕی ڕاهویە بووم، ووتی؛ ئەگەر کتێبێی کورتتان کۆبکردایەتەوە لەسەر سوننەتە ڕاستەکانی پێغەمبەر، دەڵێت ئەمە کەوتە دڵمەوە.
هەروەها دەربارەی دانانەکەی دەڵێت؛ بە ماوەی شازدە ساڵ دامناوە، و لە کۆی شەسەد هەزار فەرموودە هەڵم بژاردووە.
ژمارەی فەرموودەکان
[دەستکاری]ژمارەی فەرموودەکانی سەحیحی بوخاری بە دووبارە بووەکانەوە ٧٥٩٣ فەرموودەیە بەپێی هەژماری محەمەد فوئاد عەبدول باقی، و ئیبن حەجر عەسقەلانی ژمارەی فەرموودەکان بە ٧٣٩٧ فەرموودە ئەبینێت، و ژمارەی فەرموودەکانی سەحیحی بوخاری بێ دووبارەبوونەوە نزیکەی چوار هەزار فەرمودەیە.[٤][٥]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «صحيح البخاري - المكتبة الشاملة الحديثة». al-maktaba.org. لە ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «كتاب: صحيح البخاري المسمى بـ «الجامع المسند الصحيح المختصر من أمور رسول الله صلى الله عليه وسلم وسننه وأيامه» **|نداء الإيمان». www.al-eman.com. لە ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ جابر، شريف محمد. «من أين جاءوا بكل هذه الأحاديث النبوية؟». www.aljazeera.net (بە عەرەبی). لە ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «عدد أحاديث صحيح البخاري». موضوع (بە عەرەبی). لە ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «أحاديث صحيح البخاري بدون المكرر 2761 حديثاً - إسلام ويب - مركز الفتوى». www.islamweb.net (بە عەرەبی). لە ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
ئەم کتێب وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سەحیحی بوخاری تێدایە. |