سەباح (ڕۆژنامە)
ئەم وتارە ھەتیوە، چوونکە تەنیا چەند وتارێک یاخود ھیچ وتارێک نەبەسراوە بێرەوە. تکایە بە زیادکردنی بەستەر لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە یارمەتی بدە. (حوزەیران ٢٠١٧) |
سەباح ڕۆژنامەیەکی ڕۆژانەی تورکیە، لە ساڵی ٢٠١١دا تیراژی نزیکەی ٣٣٠،٠٠٠ بوە. وشەی سەباح لە زمانی عەرەبیەوە و هاتوە و بە مانای "سپێدە" دێت. ڕۆژنامەکە لە ئیزمیر دامەزرا لە لایەن دینچ بیلگینەوە لە ٢٢ی نیسانی ١٩٨٥دا.[١]
لە ساڵی ٢٠٠٧دا، حکومەتەکەی سەرۆک وەزیرانی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان دەستی گرت بەسەر ڕۆژنامەکەدا، بە بەکارهێنانی بەڵگەیەکی یاسایی کەوا پێشتر نەدرابوو بە دەسەڵاتداران کاتێک سەباح فرۆشرابوو لە ٢٠٠١دا. خاوەنێتی ڕۆژنامەکە درا بە دامەزراوەی چاودێری بیمەی بانکەکانی تورکیا کە سەر بە دەوڵەتی تورکیایە. هەندێ لە کارمەندانی ڕۆژنامەکە دەرکران، وە ڕۆژنامەکە فرۆشرا بە گروپێکی میدیایی بەناوی تورکواز میدیا گروپ کە چەلیک هۆڵدین خاوەنێتی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری چەلیک هۆڵدین بەرات ئاڵبەیراک کە زاوای ئەردۆغانە، سەرۆکەکەشی ئەحمەد چاڵک'ە و بە "هاوکارێکی نزیک"ی ئەردۆغان ناسراوە. [٢]
پەراوێزەکان[دەستکاری]
- ^ Gholamali Haddad Adel؛ Mohammad Jafar Elmi؛ Hassan Taromi-Rad (31 August 2012). Periodicals of the Muslim World: An Entry from Encyclopaedia of the World of Islam. EWI Press. پەڕە ٢٦٩. ISBN ٩٧٨-١-٩٠٨٤٣٣-١٠-٧ دڵنیابەرەوە لە دروستیی بەھای
|isbn=
بەھا: invalid character (یارمەتی). لە ڕێکەوتی ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٥ ھێنراوە. - ^ The Economist, 8 May 2008, Circulation wars، دوا سەردان ٢٧ی تەمموز ٢٠١٦
![]() | ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
ئەم وتار ھیچ پۆلێکی لەخۆ نەگرتووە. تکایە یارمەتی بدە بە زیادکردنی پۆلێک بۆ ئەوەی پێڕست بکرێت لەگەڵ وتار لێکچووەکان. (نیسان ٢٠١٧) |