بۆ ناوەڕۆک بازبدە

سێ چەکدار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سێ چەکدار
سەرناوLes Trois Mousquetaires
بەشێک لە زنجیرەیD'Artagnan Romances
لە دوایTwenty Years After
جۆرڕۆمان
چەشنserialized fiction، ڕۆمانی سەرکێشی
دانەرئەلیکساندر دووما
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە١ی کانوونی دووەمی ١٨٤٤
وڵاتی بنەڕەتفەڕەنسا
زمانزمانی فەڕەنسی
Set in periodسەدەی ١٧یەم
پێڕستی کەساتییەکانlist of The Three Musketeers characters
سەردەمڕۆمانتیزم
Work available at URLhttps://grapaharan.org/Երեք_հրացանակիրներ
دۆخی چاپکردنپاوانی گشتی، پاوانی گشتی

سێ چەکدار (بە فەڕەنسی: Les trois mousquetaires) ڕۆمانێکی نووسەری فەڕەنسی ئەلیکساندر دوومایە. ئەم ڕۆمانە لە مەڕ چیرۆکی ژیان و پاڵەوانییەتییەکانی سێ کەس لە چەکدارەکانی شای فەڕانسە، لویی سێزدەیەم و ھەروەھا کوڕێکی لاو بە ناوی دارتانیانە، ئەم چوار کەسە پەیمان دەبەستن کە لە ھەموو کێشە و گرفتەکانی ژیان یاری (ھاوکار و ھاوبەش)ی یەک بن و پشتی یەکتر بەر نەدەن.

چیرۆک

[دەستکاری]

چیرۆکەکە لە ساڵی ١٦٢٥ دەست پێدەکات و باس لە ڕووداوێک لە گوندێکی فەڕەنسی بە ناوی «مۆنگ» دەکات، کە تێیدا ترس و دڵەڕاوکێ باڵی بەسەر ناوچەکەدا کێشابوو بەھۆی ململانێی خوێناوی بەردەوام لە نێوان دەسەڵاتدارانی فەڕەنسا و ئاغاکانی. دوای تیرۆرکردنی باوکی، شا لویسی سێزدەھەم دەچێتە سەر تەختی پاشایەتی فەڕەنسا، کە لە ململانێدا بوو لەگەڵ کاردیناڵ ڕیشیلیۆی ڕاوێژکاری شا، کە بە نھێنی پیلانی دەستبەسەرداگرتنی دەسەڵاتی دەگێڕا لە ڕێگەی لەکەدارکردنی ناوبانگی شاژن ئان. لە ناوەڕاستی ئەم ڕووداوانە و پشێوییەدا، «دارتانیان» دەردەکەوێت، کە گەنجێکی ئازای تەمەن ھەژدە ساڵانە.

ڕۆمانی جیھانی

[دەستکاری]

ئەم ڕۆمانە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٨٤٤ بڵاوکرایەوە و بە یەکێک لە بەناوبانگترین ڕۆمانە فەڕەنسی و جیھانییەکان دادەنرێت. لەسەر بنەمای ئەم ڕۆمانە چەندین کاری تەلەڤیزیۆنی و سینەمایی وەرگیراون، جگە لە یارییە ڤیدیۆیییەکان.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]