سێرکی کاراکوری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سێرکی کاراکوری (بە ژاپۆنی:からくりサーカス، خوێندنەوە:کەراکوری ساکەسـ) مانگاییەکی ژاپۆنییە نووسینەوە و وێنەکێشانی لەلایەن کازوھیرۆ فوجیتا بۆکراوە، دانانی ئەلقەکانی لەلایەن ھەفتانەی شۆنن سەندەی شۆگاکوکاندا بۆکراوە[١]، لە تەمموزی ١٩٩٧ تا حوزەیرانی ٢٠٠٦ بە تەواوی بەرگەکانی کۆکراوەتەوە بۆ ٤٣ تانکۆبۆن.[٢][٣]

چیرۆکەکە لەسەر کوڕێکی گەنجە بەناوی مەسارو سایگا، کە دەبێتە جێنشینی کۆمپانیاییەکی مەزن، وە دەبێت بە بووکەڵەکار و کۆنتڕۆلی بووکەڵە دەکات; نارومی کاتۆ کەسێکی بەتوانای شارەزا لە ھوونەرە جەنگییەکان (کۆنگفو) کە بەھۆی نەخۆشی زانافا دەناڵێنێت (نەخۆشییەک کە ڕێگری لە ھەناسەدان دەگرێت تا ئەوکاتەی دەتوانێت وا لە بەرامبەرەکانی بکات تا پێبکەنن) وە شیرۆگانێ، کچێکی قژ سلڤەرو گرنگیپێدەری کوڕە بچووکەکە مەسارۆ کە کۆنتڕۆلی بووکەڵەیەک دەکات بەناوی ھەرلێکوین، نارومی  و مەسارو و شیرۆگانێ بەرەنگاری بووکەڵە ئۆتۆماتیکییەکان دەبنەوە و جیھان ڕزگار بکەن لەژێر حاڵەتی زانافا

سێرکی کاراکوری ھەڵگیراوەتەوە و کراوە بە ئەنیمی لەلایەن ستۆدیۆی ڤۆلن[٤]، کە تیایدا ئەنێمییەکەی ٣٦ ئەلقە لەخۆدەگرێت، ئەمەش لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ تاوەکوو حوزەیرانی ٢٠١٩، جگە لە ئەنێیمییەکەی ھەنێک یاری موبایلیشی لەسەر دروستکرا لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٨.

لەوەتەی ٢٠١٨وە، مانگای سێرکی کاراکوری توانی زیاتر لە ١٥ ملیۆن کۆپی چاپ بکات و بڵاوی بکاتەوە.[٥][٦]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ 週刊少年サンデー 1997年 表示号数32. Media Arts Database (بە ژاپۆنی). Agency for Cultural Affairs. Retrieved March 8, 2020.
  2. ^ からくりサーカス 1 (بە ژاپۆنی). Shogakukan. Archived from the original on October 12, 2012. Retrieved March 25, 2019.
  3. ^ からくりサーカス 43 (بە ژاپۆنی). Shogakukan. Archived from the original on February 25, 2014. Retrieved March 25, 2019.
  4. ^ Hodgkins, Crystalyn (July 31, 2018). "Karakuri Circus Anime Unveils Cast, Staff, Video, October Debut, Amazon Streaming". Anime News Network. Retrieved July 31, 2018.
  5. ^ Komatsu, Mikikazu (March 14, 2018). "Kazuhiro Fujita's "Super Important Announcement" is Revealed as "Karakuri Circus" TV Anime". Crunchyroll. Retrieved March 25, 2019. ٣١ی تەممووزی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ Pineda, Rafael Antonio (March 27, 2018). "Karakuri Circus Anime Gets 36 Episodes". Anime News Network. Retrieved March 8, 2019.