سینەما پارادیسۆ
| سینەما پارادیسۆ | |
| |
| دەرھێنەر | جیۆسێپی تۆرناتۆر |
|---|---|
| بەرھەمھێنەر | فرانکۆ کریستاڵدی، جیۆڤانا ڕۆمانیۆلی |
| نووسین | جیۆسێپی تۆرناتۆر |
| کاست | فلیپی نۆیرێت، جاکوێس پێرین، ئاگنیس نانۆ، ئەنتۆنێلا ئاتلی، پوپێڵا ماجیۆ، سالڤاتۆر کاسکیۆ |
| مۆسیقا | ئینیۆ مۆریکۆن، ئەندریا مۆریکۆن |
| وێنەگری سینەمایی | بلاسکۆ گیۆراتۆ |
| دەستکاری | ماریۆ مۆررا |
| ڕێکەوتی دەرچوون | ١٧ی ٩ی ١٩٨٨ |
| ماوەی فیلم | ١٥٥ خولەک، ١٧٣ خولەک (ڤێرژنی تایبەتی دەرھێنەر) |
| وڵات | ئیتاڵیا |
| زمان | ئیتاڵیایی، ئینگلیزی، پرتوگالی |
| تێچوون | ٥ میلیۆن دۆلار |
| داھات | ١٢، ٣٩٧، ٢١٠ دۆلار لە ئەمریکا |
سینەما پارادیسۆ یان سینەما پارادیسۆی نوێ (بە ئیتاڵی: Nuovo Cinema Paradiso) فیلمێکی ئیتاڵی ساڵی ١٩٨٨ە و لە جۆری درامایە، جۆسێپی تۆرناتۆر کاری دەرھێنان و نوسینی بۆ کردووە و فرانکۆ کریستاڵدی و جیۆڤانا ڕۆمانیۆلی بەرھەمیان ھێناوە، کاستی سەرەکی فیلمەکە پێکھاتوون لە فلیپی نوێرێت و جاکوێس پێرین و ئاگنیس ناتۆ و ئەنتۆنێلا ئاتلی، مۆسیقای فیلمەکە لە لایەن باوک و کوڕ ئینیۆ و ئەندریا مۆریکۆنەوە ئامادەکراوە، فیلمەکە خەڵاتی باشترین فیلمی بیانی ئۆسکاری بەدەستھێناوە لە ساڵی ١٩٩٠[١]
چیڕۆک
[دەستکاری]لە ساڵی ١٩٨٠ لە شاری ڕۆما دەرھێنەر سیلڤاتۆری دی ڤیتا درەنگانی نیوەشەو دەگەڕێتەوە ماڵەکەی و کچە ھاوڕێکەی پێیدەڵێت دایکت تەلەفونی کردووە و وتێتی ئەلفرێدۆ مردووە، کچە ھاوڕێکەی لە سیلڤاتۆری دەپرسێت کە ئەلفرێدۆ کێیە ئەلفرێدۆ دەڵێت کەس نییە و دەچێتەوە خەیاڵی ڕابردووی و سەردەمی منداڵێتی
لە سەردەمی جەنگی جیھانی دووەم منداڵێکی زیرەکی شەش ساڵ بە ناوی سیلڤاتۆری دەبینێت کەوتۆتە خۆشەویستی سینەما و فیلمەوە بۆیە بەردەوام دەچێت بۆ تاکە سینەمای ناوچەکە بە ناوی سینەما پارادیسۆ، لە نێو سینەماکە دیمەنە ڕۆمانسی و ماچەکان دەبڕدرێن لەبەرئەوەی قەشەی لادێکە ئەو دیمەنانە سانسۆر دەکات، پڕۆجێکتەری سینەماکە پیاوێکە بە ناوی ئەلفرێدۆ کە سەرەتا پێیوایە تۆتۆ منداڵێکی تێکدەرە بەڵام دواتر ڕێگەی پێدەدات لەگەڵیدا بێت و فێری کاری پڕۆجێتەری دەکات، لە ڕوداوێکدا سینەما پارادیسۆ دەسوتێت و گیانی ئەلفرێدۆ دەکەوێتە مەترسیەوە و تۆتۆ ڕزگاری دەکات بەڵام ئەلفرێدۆ چاوی لە دەست ئەدات، دوای ئەوەی سینەماکە دروستدەکرێتەوە ناو دەنرێت سینەما پارادیسۆی نوێ و تۆتۆ وەکو ھەڵسوڕێنەری سینەماکە دادەنرێت لەبەرئەوەی تاکەکەسە بزانێت کار بە ئامێرەکان بکات، تۆتۆ دوای کارکردنی چەند ساڵ لە سینەما دەکەوێتە داوی خۆشەویستیەوە و دەچێتە سەربازی دوای ئەوەی دەڕواتە ڕۆماو دەبێتە دەرھێنەرێکی گەورە و ھەواڵی مردنی ئەلفرێدۆی پێدەگات دەگەڕێتەوە پرسەکەی دەگەڕێت بەدوای ئەو کەسەی کاتی خۆی خۆشیویستووە و بەشێوەیەکی قوڵ لەگەڵ ڕابردووی تێکەڵ دەبێت
کاست
[دەستکاری]- فلیپی نوێرێت ڕۆڵی ئەلفرێدۆ
- سالڤاتۆر کاسکیۆ ڕۆڵی سیلڤاتۆری بە منداڵی
- مارکۆ لیۆناردی ڕۆڵی سیلڤاتۆری بە لاوی
- جاکوێس پێرین ڕۆڵی سیلڤاتۆری بە کامڵی (پیاوی)
- ئاگنیس نانۆ ڕۆڵی ئێلنا بە لاوی
- بێرگت فۆسەی ڕۆڵی ئێلنا بە کامڵی (ژنێتی)[٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ خەڵاتەکانی ئۆسکار خولی ٦٢ - کۆتا سەردان ٢٧ی ٤ی ٢٠١٧
- ↑ سینەما پارادیسۆ لە ماڵپەڕی ئای ئێم دی بی - کۆتا سەردان ٢٧ی ٤ی ٢٠١٧
