سیلڤیە کینیگی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سیلڤیە کینیگی
لەدایکبوون (١٩٥٢-١١-٢٤) ٢٤ی تشرینی دووەمی ١٩٥٢ (تەمەن ٧١ ساڵ)
بوجومبورا، بوروندی
پیشەسیاسەتوان
پۆستەکانPresident of Burundi، Prime Minister of Burundi
پەروەردەUniversité du Burundi
ئەندامی حیزبیUnion for National Progress

سیلڤیە کینیگی (Sylvie Kinigi؛ لە دایکبووی ٢٤ی تشرینی دووەمی ١٩٥٣) ژنە سیاسەتوانی بوروندییە. ئەو لە ماوەی ٢٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٣ تاکوو ٥ی شووباتی ١٩٩٤ بە وەکالەت بووە سەرۆک وەزیرانی وڵاتی بوروندی، ئەو یەکەم ژنە لەوڵاتەکەی کە ئەم پۆستەی وەرگرتبێت.[١][٢]

ژیان[دەستکاری]

سیلڤیە کینیگی لە ساڵی ١٩٥٢ لەخێزانێکی گوند نشین لە دایکبوو، باوکی بازرگان بوو، دایکیشی جوتیار بوو و زەوی دەکێڵا. ئەو سێیەم منداڵ بوو لە نێو شەش منداڵی خێزانەکەی. ئەو کچە گەورەی ماڵەکەیان بوو، هەربۆیە یارمەتی دایکی ئەدا لە کارەکانی ماڵەوە. خێزانەکەی ڕێگەیان پێدا کە لە قوتابخانەیەکی کریستیان بخوینێت. ئەو لە ناوچەکەی خۆی قوتابخانەی تەواو کرد. پاشان ڕووی کردە بوجومبورای پایتەخت بۆ ئەوەی لەبەشی ئابووری بخوێنێت.

دوای دەرچوونی لە زانکۆ ئەوا لە بانکی ناوەندی وڵاتەکەی دادەمەزرێت و لە هەمان کاتیشدا لە زانکۆ دەرسی دەگووتەوە. لە ساڵی ١٩٩١، بووە ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی وڵات، ئەو بەرپرس بوو لە ڕێکخستن و کەمکردنەوەی خەرجییە سەربازییەکان، هەروەها لە دامەزراندنی پڕۆگرامێکی چاکسازیی ئابووری.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Sylvie Kinigi | prime minister of Burundi". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-28.
  2. ^ Torild Skard (2014) 'Sylvie Kinigi', page 288-91,"Women of power - half a century of female presidents and prime ministers worldwide", Bristol: Policy Press ISBN 978-1-4473-1578-0
  3. ^ Skard (2014)