سیاسەتی تورکیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سیاسەتی تورکیا کۆمەڵێک سیاسەتن لە تورکیا کە لە چوارچێوەی سیستمی کۆماری دەستوور و سەرۆکایەتی ئەنجام دەدرێت.

پارتە سیاسیەکان و ھەڵبژاردنەکان[دەستکاری]

پارتە سیاسییەکان[دەستکاری]

نیشانی نیشتمانیی تورکیا

دوای کۆتاییھاتنی شەڕی دووەمی جیھانی، بڤافی دواکردنی ئازادی دیموکراسی سانسۆر لەسەر ڕۆژنامە و مۆڵەتدان بە پارتە سیاسییەکان و سەندیکاکانی کرێکاران چاککردنی ڕەوشی ئابوری پەرەی سەند، ئەمە نەک لە تورکیا بە تەنیا، ھەرەسھێنانی سیستمی تاکە حزبی لە ئەڵمانیا و ئیتاڵیا و ڕازی بوونی تورکیا بە ڕاگەیاندنی گەڵاڵەنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان کاریگەرییەکی گەورەی ھەبوو بۆ ھێنانەکایەی بیروبۆچوونی تازە لە تورکیا بە تایبەت کە پێویستە بەرھەڵستییەکی دەستووری بێتە ئاراوە، ھەندێک لە مێژوونووسان ئاڕاستە تورکیا بە پەیڕەوکردنی فرەحزبی دەبەستنەوە بە دۆستایەتی تورکیا ئەمریکا کە دوای شەڕی دووەمی جیھانی گەڵاڵە کرا، بە تایبەت کە ویلایەتە یەگکرتووەکانی ئەمریکا ھەستی بەوە کرد گوشاری سۆڤیەت لەسەر تورکیا زۆرە بەرەوەی کە دەوڵەتانی دەریای ڕەش تەنگەبەرە ئاوییەکان بەڕێوەدەبەن، لەبەرئەوە تورکیا پێویستە بە بیناکردنەوەی ئابورییەکەی ھەبوو دوای شەڕو بۆیە مەسەلەی وەرگرتنی یارمەتیدان لە ئەمریکاو ئەروپا ھاتە کایەوە، عیسمەت ئینۆنۆی سەرۆکی تورکیا لە ساڵی ١٩٤٥ دەسپێکەی سەردەقێکی نویی لە مێژووی تازەی تورکیا ڕاگەیاندا بە پەیدابوونی پارتی ئۆپۆزسیۆن، لە تارەکەیادا لە ١٩ی ئایاری ١٩٤٥دا ڕاگەیاند سیستمی کۆماری پشت بە حوکمی گەل دەبەستێت، بۆ ئەم مەبەستەش چەندین حزب لە تورکیا دامەزران، وەک: حزبی دیموکراتی بەسەرۆکایەتی جەلال بایار، پارتی گەلی کۆماری، پارتی سۆسیالستی تورکی، پارتی کرێکاران و جووتیاران، پارتی نەتەوە و ھتد).

ھەڵبژاردنەکان[دەستکاری]

ھەژموونی حزبە سیاسییەکانی ئۆپۆزسیۆن لە بەرامبەر حزبی فەرمانڕەوا، پارتی گەلی کۆماری پەرەی سەند، بۆیە بڕیاریدا کاتی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نیشتمانی لە جیاستی ساڵی ١٩٤٧ بۆ ٢١ی تەممووزی ١٩٤٦ پێش بخات، کە لەو شسالەدا ماوەی ئەندامانی ئەنجومەن بەسەر دەچیت، بۆ ڕێکخستنەوە ناکۆکییەکانی نێوان حزبی فەرمانڕەوا و حزبەکانی ئۆپۆزسیۆن و ئەنجامەکانیش ئێوارەی ڕۆژی ٢٤ی تەممووزی ١٩٤٦ ڕاگەیەندرا، لەم ھەڵبژاردنەدا ەحزبی گەلی کۆمھۆماری فەرمانڕەوا (٣٦٩) کورسی لە کۆی (٤٦٥) کورسی بەدەستھێنا، بەڵام حزبی دیموکراتی گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆن بوو توانی (٦٢) کورسی بەدەستبھێنێت بێ لایەنیش تەنیا (٧) کورسی. بەم شێوەیە پەیوەندییە ناوخۆیییەکانی تورکیا بەرەو سەقامگیریی چوو، بەشیوەیەک کە ھەڵبژاردن و پەرلەمان بوونە سەنگی مەحەک بۆ ھەر پارتێک کە بییەوێت دەسەڵات بگرێتە دەست و پەیوەندییە دەرەکی و ناوخۆیییەکانی خۆی ڕیکبخات.[١]

پەیوەندییە دەرەکییەکان[دەستکاری]

پێگەی تورکیا لەڕووی جیۆپۆلۆتیک و لەڕووی جوگرافیای ڕامیارییەوە، ھەندە گرنگە کە بە پردێک دادەنرێت لە بەستنەوەی دوو کیشوەر بە یەکەوە، پێگەیەکی سیاسی و ئابوری و جوگرافی زۆر گرنگی لە ناوچەکەدا ھەیە، ئەمەش وای کردن کە ھەم تورکیا خۆی ھەم وڵاتانی تریش پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تورکیا بە ئاڕاستەیەکی باش بەرن، ھەر بۆیە پەیوەندییە دەرەکییەکانی تورکیا ئاراستەیەکی باشیان وەرگرت.

پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ سۆڤیەت[دەستکاری]

پەیوەندییەکانی تورکیا و سۆڤیەت دوای جەنگی جیھانی دووەم گرژ بوو. ھەر کە جەنگی جیھانی دووەم کۆتایی ھات، کێشەی ناوچەیی لە نێوان تورکیا و یەکێتی سۆڤیەت دەستی پێکرد. لە ٩ی ئازاری ١٩٤٥ حکوومەتی سۆڤیەت یاداشتێکی پێشکەش بە حکوومەتی تورکیا کرد و تێیدا نووسیبووی: پەیماننامەی بێلایەنی و نادەستدرێژیی کە لە نێوان ھەردوو وڵاتدا واژوو کراوە، چیتر لەگەڵ دۆخە نوێیەکەدا ناگونجێت، و پێویستی بە ھەموارکردنەوەیەکی نوێ ھەیە بۆ ئەوەی لەگەڵ دۆخەکەدا بگونجێت کە بارودۆخی دوای جەنگە. لە مانگی حوزەیرانی ھەمان ساڵدا، حکوومەتی سۆڤیەت ڕای گەیاند، ئەگەر بڕیارە پەیماننامەیەکی نوێ واژوو بکرێت، دەبێت یەکێتی سۆڤیەت بنکەیەک لەسەر گەرووی دەریای بە دەستبھێنێت.

پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان[دەستکاری]

لە مانگی ئایاری ساڵی ١٩٤٧، نوێنەرایەتییەکی خزمەتگوزاری تایبەتی ئەمریکی کە پێکھاتبوو لە دوازدە پیاو لە سوپای ئەمریکا، شەش پیاو لە ھێزی دەریایی، سێ کەس لە ھێزی ئاسمانی و دوو شارەزای ئابووری، گەیشتنە تورکیا بۆ ئەوەی بزانن پێداویستییەکانی سوپای تورکیا چییە. نوێنەرایەتییەکە ھەستی بەوە کرد کە تورکیا وڵاتێکی دواکەوتووە کە ئەزموونی نییە، ھەروەھا پێویستی بە سەرمایە و لێھاتوویی زانستی و ڕێکخستنی ئابووری ھۆشیار ھەیە. ڕێگاکانی گواستنەوەی تورکیا کە فاکتەری گرنگ لە ستراتیژی بەرگری تورکیا پێکدەھێنن، زۆر خراپن؛ بۆیە پێشنیازێکیان خستەڕوو کە تورکیا بخرێتە ناو بنەماکانی ترومانەوە (The Truman Doctrine) کە تێیدا ھاتووە تورکیا پێویستی بە پاڵپشتی ئابووری ھەیە بۆ پاراستنی ئامرازە مەدەنییە مۆدێرنەکان و بەردەوامبوون لە یەکێتی نەتەوەیی خۆی. لە ١٢ی تەممووزی ساڵی ١٩٤٧ ڕێککەوتنێکی ھاوکاری سەربازی لە نێوان تورکیاو و ئەمریکا واژوو کرا.

پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ وڵاتانی ئەورووپا[دەستکاری]

تورگوت ئۆزال
تورگوت ئۆزال

سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و کۆمەڵگەی ئەورووپا، ڕێککەوتنی ١٢ی ئەیلوولی ١٩٦٣ کە لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو، گەورەترین ھەنگاوی تورکیا بوو بە چەسپاندنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەورووپا. تورکیا لەوەتەی پەیوەندی بە بازاڕی ھاوبەشی ئەورووپاوە کردووە، ھەوڵی ئەوە دەدات کە ببێتە ئەندامێکی تەواو. ھەرچەندە تورکۆت، دژی پەیوەستبوونی تورکیا بوو بۆ ئەندامێتی لە کۆمەڵەی ئەورووپا، کاتێک پێش کودەتاکەی ساڵی ١٩٨٠ سەرۆکی دەسەڵاتی پلاندانان بوو، دواتر ھەڵوێستی خۆی لەم پرسەدا گۆڕی سەبارەت بە بنەمای سەرکەوتنی تورکیا لە پیشەسازیدا؛ و زیادکردنی ھەناردەکردنی پیشەسازییەکەی بۆ شتێکی لەم شێوەیە، تورکوت ئۆزال لە تەممووزی ساڵی ١٩٨٧ ئاماژەی بەوەدا کە وتی: "ھەناردەی تورکیا لە ساڵی ١٩٨٠دا تەنھا نزیکەی (٢٫٩) ملیار دۆلار بووە. لەو ژمارەیەش ھەناردەی پیشەسازی تورکیا پێکدەھێنن (٣٥٪). لە ساڵی ١٩٨٧دا، ھەناردەی تورکیا (٩) ملیار دۆلار بووە، کە ھەناردەکردنی پیشەسازی نزیکەی (٧٩٪) ملیۆن دۆلاری لە ساڵی ١٩٨٠ بۆ (٧٫١١) ملیار دۆلار لە ساڵی ١٩٨٧ پێکھێناوە.

ئەندامبوون لە کۆمەڵەی ئەورووپا تەنھا سوودی بۆ وڵاتانی پیشەسازی ھەیە بەتایبەتی ئاسن و پۆڵا و تایە و ئەوانی تر (٨٠٪)ی ھەناردەکردنیان، بەو پێیەی ئەوان ئامادەن و توانای ئەوەیان ھەیە بچنە ناو کۆمەڵگەی ئەورووپا، ھەرچەندە کێشەی زۆر ھەیە کە شاھیدی دەکرێت لە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و کۆمەڵگەی ئەورووپادا، پێویستە لەبەرچاو بگیرێت لەسەر داوای تورکیا، ماوەیەک دەخایەنێت تا کۆتایی سەدەی ئێستا.

پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ وڵاتانی ئەفریقا[دەستکاری]

پەیوەندی نێوان تورکیا و وڵاتانی ئەفریقا سنووردارە و بە ئاستێکی لاوازی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ھاوکاری. لە ٥ی کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٨٨ حکوومەتی تورکیا بڕیاریدا بڕێک ھاوکاری تەکنیکی بە بەھای (١٠) ملیۆن دۆلار پێشکەش بە (١٢) وڵاتی ئەفریقا بکات، لەوانە سەنیگال و مالی و زامبیا، تورکیا ھەوڵدەدات بەدوای بازاڕدا بگەڕێت بۆ فرۆشتنی بەرھەمەکانی لە ئەفریقا، لە ڕێگەی ھەندێک وڵاتی عەرەبی-ئەفریقی وەک میسرەوە، سەبارەت بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەفریقای باشوور، دەستیان بە گەشەکردن کردووە، بۆ نموونە بەھای ھاوردەی تورکیا لە باشووری ئەفریقا گەیشتووەتە (١٨٢٫٢) ملیار لیرەی تورکی و ھەناردەکردنی بۆی (٤٫٥) ملیۆنێک لیرەی تورکی، ڕۆژنامەیەکی تورکی لە ٢٥ی ئازاری ١٩٨٨ بڵاوی کردەوە، ئەفریقای باشوور ئارەزووی بەبازاڕکردنی بەرھەمەکانی لە ناوچە بازرگانییە ئازادەکانی تورکیا دەکات کە ڕوویان لە دەریای ناوەڕاستە، بە مەبەستی تێپەڕاندنی کێشە ئابوورییەکانی بەھۆی ئەو سنووردارکردن و سزایانەی بەسەریدا سەپێنراو.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ مرد, خه‌لیل عه‌لی (2011). مێژووی ئێران و توركیا. هه‌ولێر: ده‌زگای چاپ و بلاوكردنه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵات.
  2. ^ احمد, ابراهیم خلیل (1988). تركیا المعاصرة. العراق: الموصل. pp. 25–27.